بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

كامێرای تۆماری تیژڕەوی لە ناوچە گەشتیارییەكان دادەنرێت

لەلایەن تیمەكانی هاتوچۆوە كامێرای تۆماری تیژڕەوی، لە نزیك شوێنە گەشتیارییەكان دادەنرێت و لە ئەمڕۆوە بەكار دەخرێت.

ئەمڕۆ سێشەم چواری ئاب، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران بڵاوی كردەوە، ئاگاداری شوفێران دەكەینەوە كە كامێراكانی رێگەی گەلی عەلی بەگ، لە ئەمڕۆوە بۆ ماوەی حەوت رۆژ لە ژێر كارپێكردنی تاقیكردنەوە (تێست)دا دەبێت.

ئاماژە بەوەش كراوە، ڕۆژی سێشەم 11ـی ئاب لە سەعات دووی دوای نیوەڕۆ، بە فەرمی دەكەونە كار بەشێوەی خاڵ بۆ خاڵ (پۆینت تو پۆینت)، خێرایی دیاریكراو 70 كیلۆمەتر دەبێت لە سەعاتێكدا.

هاتوچۆ دەڵێت، داوا لە شوفێران دەكەین پابەندی رێنوێنییەكانی هاتوچۆ و خێرایی دیاریكراو بن.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *