بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

وەزارەتی خوێندنی باڵا: سێ یەکەمەکان کە گرێبەست دادەمەزرێن مافی یەکەمبوونیان پارێزراوە

وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەو کەسانەی وەک گرێبەست دادەمەزرێن لە زانکۆ و ناوەندە حکومییەکاندا، لە هەمان کاتدا لە سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکانن، مافی سێ یەکەمییان پارێزراو دەبێت.

د.توانا نەجەف بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی کارگێڕی و دارایی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا رایگەیاند، سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکان، دەتوانن داواکاریی پێشکەشبکەن بۆ دامەزراندن بە شێوازی گرێبەست، بەبێ ئەوەی مافی یەکەمیان لەدەست بدەن.

ئاماژەی بەوەشکرد: بریارە لە چەند رۆژی داهاتوو پلاتفۆرمەکە کە تایبەتە دامەزراندن بە شێوازی گرێبەست  لە ناو وەزارەتی خوێندنی باڵا کارا بکرێت.

لەبارەی دامەزراندنی سێیەکەمەکانیشەوە، د.توانا نەجەف دووپاتی کردەوە: دۆسیەی سێ یەکەمەکان لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کاری تەواوی لەسەر دەکرێت و بەرگریشی لێدەکرێت، چونکە بە یاسا مافی خۆیانە دابمەزرێندرێن.

ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژی 2ی8ی2026، وەزارەتی خوێندنی باڵا، داتا و زانیاری سەرجەم سێ یەکەمەکانی دەرچووانی ساڵانی 2017 بۆ 2025 لەگەڵ هەڵگرانی بڕوانامەی دیبلۆمی باڵا، ماستەر و دکتۆرا کە تا ئێستا دانەمەزراون ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران كراوە، بە مەبەستی دابینکردنی (میلاک) و (بودجه) بۆیان لە تەرخانی دارایی ساڵی 2027.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *