سەرۆککۆمار بۆ ئێزیدییەکان: جەژنتان پیرۆز بێت و هەمیشە لەخۆشیدا بن
نزار ئامێدی سەرۆککۆماری عیراق، بەبۆنەی جەژنی چلەی هاوینەی ئێزیدییەکانەوە ، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی خوشک و برا ئێزیدییان کرد و هیوای خواست ئەم جەژنە بە خێر و خۆشی بگێڕن.
دەقی پەیامەکەیە:
بە ناوی خوای گەورە و میهرەبان
بە بۆنەی جەژنی چلەی هاوین، پیرۆزبایییەکی گەرم ئاراستەی سەرجەم خوشک و برا ئێزدییەکانی عیراق و جیهان دەکەم.
هیوادارم هاووڵاتیانی ئێزیدی ڕەسەنی عیراق ئاهەنگ و بۆنەکان لە کەشێکی ئارام و ئاسایش و سەقامگیر و خۆشگوزەرانیدا بگێڕن
جەژنتان پیرۆز بێت، و هەمیشە لە خێر و خۆشیدا بن.
نزار ئامێدی
سەرۆک کۆمار
2/8/2026




