بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

وەزارەتی خوێندنی باڵا ناوی سێ یەکەمەکانی ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران کرد

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی داتا و زانیاری سێ یەکەمەکان و هەڵگرانی بڕوانامەی باڵای ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران کرد، کە ژمارەیان زیاتر لە 17 هەزارە.

بەپێی نوسراوێک کە ئیمزای د.ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵای لەسەرەوە، وەزارەتەکە داتا و زانیاری سەرجەم سێ یەکەمەکانی دەرچووانی ساڵانی 2017 بۆ 2025 لەگەڵ هەڵگرانی بڕوانامەی دیبلۆمی باڵا، ماستەر و دکتۆرا کە تا ئێستا دانەمەزراون ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران كراوە، بە مەبەستی دابینکردنی (میلاک) و (بودجه) بۆیان لە تەرخانی دارایی ساڵی 2027.

لەلایەکی دیکەوە، عەباس ئەكرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕایگەیاند، سێ یەکەمەکان ژمارەیان 16 هەزار و 282 کەسە و پێویستیی مانگانەیان بۆ دامەزراندن 11 ملیار و 900 ملیۆن دینارە.
وتیشی: خاوەن بڕوانامە باڵاکانیش کە ناویان نێردراوە 729 کەسن و بودجەی پێویست بۆ دامەزراندنیان مانگانە 911 ملیۆن دینارە.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *