نووسینگەى پاسپۆرت لە خانەقین دەکرێتەوە
سروە محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاشکرای دەکات، دوای هەوڵێکی زۆر، وەزارەتی ناوخۆی فیدراڵی رەزامەندی لەسەر کردنەوەی نووسینگەی پاسپۆرت لە قەزای خانەقین داوە و بەمەش کۆتایی بەو گەشتە دوورودرێژانە دەهێنرێت کە دانیشتووانی ناوچەکە بۆ بەدەستهێنانی پاسپۆرت بەرەو شارەکانی دیالە و بەعقوبە ئەنجامیان دەدا.
سروە محەمەد لەبارەی گەیشتنی ئامێرەکان و کاتی دەستبەکاربوونی نووسینگەکە رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو کۆمپیوتەر و ئامێرە پێویستەکان دەگاتە خانەقین و نووسینگەکە دەکرێتەوە؛ هەروەها باسی لەوەش کرد کە لەمەودوا پێویست ناکات هاووڵاتیان خانەقین بۆ دەرهێنانی پاسپۆرت بچنە ناوچەکانی دیکە.




