کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا پیرۆزبایی لە خوێندکارانی بەهرەمەندی هەڵەبجە کرد

کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر، پیرۆزبایی لە خوێندکارانی بەهرەمەندی هەڵەبجە کرد بە بۆنەی دەرچوونیان لە بەرنامەی ناوداریی ئەمریکیی ناسراو بە “ئاکسێس بۆ زمانی ئینگلیزی” (English Access Microscholarship Program).
ئەم پڕۆگرامە کە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاوە پاڵپشتیی دارایی دەکرێت، خوێندکارانی تەمەن 13 بۆ 18 ساڵ بە بنەمایەکی بەهێزی زمانی ئینگلیزی بەتوانا دەکات و لە هەمان کاتیشدا پەرە بە توانای سەرکردایەتییکردن و گەشەی کەسی و خزمەتی کۆمەڵگە دەدات، بەمەش دەبێتە هێزپێدەری نەوەی داهاتووی گەنجانی سەرکردە لە سەرانسەری هەرێمی کوردستاندا.
کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا ئاماژەى بە ئەوەشدا: ئەم دەرچووانە دەبنە درێژە پێدەری گیانی 250 ساڵ لە مێژووی ئەمریکا و کاری هاوبەشیی جیهانی و پیرۆزبایی ئەم دەستکەوتە مەزنەتان لێ دەکەین و بە تامەزرۆییەوە دەڕوانینە قۆناغەکانی ئەم گەشتی ژیانە کە بەرەو کوێتان دەبات.




