داهاتی فیفا ریكۆردی مێژوویی تۆماركرد

فیفا داهاتێكی پێوانەیی لە مۆندیالی ٢٠٢٦ بەدەستهێناوە، تەنانەت گەشبینترین پێشبینییەكانیشی تێپەڕاندووە، بەگوێرەی رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی، فیفا پێشبینی داهاتی نزیكەی 11 ملیار دۆلاری كردبوو، بەڵام داهاتی راستەقینە نزیكبووەوە لە 15 ملیار دۆلار كە بەرزترین ئامارە لە مێژووی مۆندیالدا.
رۆژنامەكە بەرزی داهاتی مۆندیالی بۆ دووبارە فرۆشتنەوەی بلیتەكان گەڕاندووەتەوە كە ژمارەیەكی پێوانەیی شكاندووە، ئەوەش لەكاتێكدایە یاری كۆتایی مۆندیالی ئەمساڵ بلیتەكان نرخێكی بێ وێنەی بەخۆیەوە بینی و بووە گرانترین یاری وەرزشی لە مێژووی ئەمریكادا.
دوای ئەوەی فرۆشتنی بلیتەكانی فیفا لە كۆتا خولەكدا داخرا، نرخی هەر بلیتێك گەیشتە 32 هەزار دۆلار، دووبارە فرۆشتنەوەی بلیتەكانیش 2.3 ملیۆن دۆلاری تێپەڕاند، هەرچەندە بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخی بلیت و كاڵاكان، ڕەخنەی بەرفراوانی هاندەرانی لێكەوتەوە، بەڵام فیفا پێی وایە داهاتە كاریگەری ئەرێنی لەسەر پەرەپێدانی تۆپی پێ لەسەر ئاستی جیهانی دەبێت.




