سەیفوڵا عەلی: بەسەرکردنەوەی تێکۆشەران کارێکی پڕ لەوەفادارییە

مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە شاری سلێمانی سەردانی هەڤاڵ (سەیفوڵا عەلی قادر ) فەرماندەو تێکۆشەری دێرینی گەلی کورد و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان یانکرد .
لەو سەردانەدا ؛ مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە نزیکەوە لە بارودۆخی تەندروستی هەڤاڵ سەیفوڵا یان پرسییەوە و هیوای سەلامەتی زیاتر و تەندروست باشیی هەمیشەیان بۆ خواست .
مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال بە رێزەوە رابردووی پاک و پڕ لە تێکۆشانی هەڤاڵ سەیفوڵا یان خستەوە بەر باس وەک فەرماندەیەکی بە هەڵوێست و خەباتکاری شۆڕشی نوێ کە لە هەموو وێستگەکانی خەباتی چەکداریدا رۆڵی گەورەی دەگێڕا و هەر ئەرکێکیشی پێسپێردرا بێت بە ئەمانەتەوە جێبەجێیدەکرد ؛ لە بەرامبەر ئەو رابردوو پڕ لە سەروەرییەشدا ئەندامانی مەکتەبی سکرتارییەت سڵاوی یەکێتیانەی سەرۆک بافڵ و هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی ییان ئاڕاستەکردوو چەپکە گوڵی رێز و وەفادارییان پێشکەشکرد .
لایخۆیەوە ؛ هەڤاڵ سەیفوڵا عەلی سوپاسی بەسەرکردنەوەکەی کردوو و بەسەرکردنەوەی تێکۆشەرانی رێگای رزگاری خوازی گەلی کوردی بە کارێکی پڕ لە وەفاداری لە قەڵەمدا کە مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال ئەنجامی دەدات .








