قوباد تاڵەبانی: هاوکاری فەرەنسا و ئەڵمانیا لەبیرناکەین

قوباد تاڵەبانی سوپاسی هەوڵ و ماندووبونی هەردوو باڵیۆزی فەرەنسا و قونسوڵی گشتی ئەڵمانیا دەکات بەبۆنەی تەواوبونی ئەرکەکانیان لە عیراق و هەرێم.
قوباد تاڵەبانی لەپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک رایگەیاندووە: بەبۆنەی تەواوبوونی ئەرکەکانیان لە عێراق و کوردستان، ماڵئاواییمان کرد لە هەر یەکە لە بەڕێزان پاتریک دۆرێل، باڵیۆزی فەڕەنسا و ئەلبرێشت فۆن ڤیتکە، کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا.
وتیشی: سوپاسی هەردوو بەڕێزیانم کرد کە زۆر هاوکاربوون لەگەڵمان بۆ پێشخستنی زیاتری پەیوەندییەکانمان لەگەڵ هەردوو وڵاتی دۆست و هاوبەشمان فەڕەنسا و ئەڵمانیا، هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم لە ئەرکی داهاتوویاندا و هاوکاری و ماندووبوونیان لەبیر ناکەین.




