بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

قوباد تاڵەبانی، پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی دەكات

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی دەكات بەبۆنەی وەرگرتنی مەدالیای رێزلێنانی ئەستێرەی ئیتاڵیا بە پلەی سوارچاکی خاچی مەزن و دەڵێت، برای بەڕێزم کاک نێچیرڤان بارزانی سەرکردەیەکی نێودەوڵەتی و خاوەن دیدگایە.
قوباد تاڵەبانی لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك نوسیویەتی، بەندە و هەموو ئەوانەی لە نزیکەوە دەیناسین، شاهیدی بۆ دەدەین کە هەمیشە هەوڵ دەدات کێشەکان لە رێگەی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتنەوە چارەسەر بکات. ئەم شێوازە سیاسەتکردنەی بەڕێزیان بۆ کوردستان و عێراق و ناوچەکە کە پڕە لە ململانێ و ناکۆکیی تووند و ناپێویست، زۆر گرنگ و پێویستە.
پیرۆزبایی لە بەڕێزیان دەکەم بەبۆنەی وەرگرتنی مەدالیای رێزلێنانی ئەستێرەی ئیتاڵیا بە پلەی سوارچاکی خاچی مەزن

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *