بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

تەئکید لە گەڕانەوەی لایەنە سیاسییەکان بۆ سەر مێزی گفتووگۆ دەکرێتەوە

ئەمڕۆ 11ی تەمموزی 2026، دەرباز کۆسرەت رەسوڵ ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەگەڵ فەرامەرز ئەسەدی کونسوڵی گشتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەهەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

لەکۆبوونەوەکەدا، بیروڕا لەبارەی دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغداد و گفتوگۆکانی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئێران ئاڵوگۆڕ کران. 

هاوکات، سەبارەت بەپێکهێنانی حکومەتی هەرێم هەردوولا جەختیان لەوە کردەوە، کە پێویستە لایەنە سیاسییەکان بە گیانی بەرپرسیارێتییەوە بگەڕێنەوە سەر مێزی گفتوگۆ بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز لەسەر بنەمای هاوبەشیی ڕاستەقینە.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *