ژمارە دووی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاوكرایەوە

سەرۆک بافڵ تاڵەبانی: ئێوە دەستتان پێکرد، من تەواوی دەکەم.

بافل جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، زۆر هەوڵى دا حکومەتێک دامەزرێنین، حکومەتێکى جیاواز، حکومەتێک بۆ خزمەتکردنى هەموو کەسێکى کوردستان، بۆ ئاشتکردنەوەى وڵاتەکانى دەوروبەرمان، بۆ عیلاقەیەکى باش، پەیوەندییەکى بەقوەت لەگەڵ بەغداد، تا بتوانین مافى هاووڵاتیانمان دابین بکەین.

وتیشی، زیاد لە 15 جار سەردانى هەولێرم کردووە، دانیشتنم کردووە لەگەڵ هەموو کاکەکان لە هەولێر، چەندین کەسیان ناردووە بۆلاى من، دانیشتنم کردووە. بەداخەوە نەمانتوانیوە تا ئێستا بگەینە نەتیجەیەک، هەر مەرحەلەیەک کە ئێمە پێش کەوتووین، بە بیانوویەک تێکیان داوە پڕۆسەکە.

سەرۆک بافڵ وتیشی، ئەم شتەى کراوە ئێمە ئەمانتوانى بیکەین، بەمن ئەڵێن پەرلەمان کۆبووەتەوە، نەخێر پەرلەمان کۆنەبووەتەوە، کەمینەیەک لەناو پارتى ئیسپاتیان کرد ئەمڕۆ نازانن دیموکراسی چییە، ئیسپاتیان کرد ئەمڕۆ کە هیچ ئیحتیرامى ئێوەى دەنگدەر ناگرن، ئیسپاتیانکرد ئەمڕۆ کە نازانن حوکمڕانى ئەبێت چۆن بێت لەم وڵاتە، شتێکى تریشیان ئیسپات کرد، کە لە ئێمە باشتر ئەتوانن پارەى ئێوە، بەکاربێنن بۆ کڕینى پەرلەمانتار و چەکى ئێوە بەکاربێنن بۆ تەهدیدکردنى پەرلەمانتار.

بافڵ تاڵەبانی وتیشی، ئێمە ئەمانتوانى وابکەین، مەسەلە ترسبێت، ترس لە گیرفانى مندا دەژی. بەڵام ئێمە قەت ئەو بێڕێزییە ناکەین بەرامبەر ئێوە، قەت دەستنابەین بۆ دەنگى ئێوە، من پێم وتوون زۆرجار، با غەڵەتى وانەکەین، ئەگەر شتێکى وا ڕووبدات ئیعتیرافى پێناکەین، مامەڵەی لەگەڵ ناکەین.

بافڵ تاڵەبانی ئاشکرایکرد، ئێمە ئیعتراف بەم شتە ناکەین، ئیعتراف بە هیچ شتێک ناکەین کە لە ئەم شتە بێتە دەرەوە، دوو ساڵە ئەم حکومەتە کاربەڕێکەرە، نەیتوانیوە بەسیتترین شت دابینبکات، نە مووچە وەک خۆى دێت، سەیرى نرخى نەوتى ئێمە بکە، سەیرى نرخى نەوتى بەغداد بکە، سەیرى سعرى بەنزینى ئێمە بکە، سەیرى سعرى بەنزینى بەغداد بکە، نموونەکان زۆرن، بۆیە یەکەم بڕیارى سەرکردایەتى یەکێتی، دواى ئەم شتە، ئەوەیە، کە ئێمە لەم دەقەیەوە ئەکشێینەوە لە ئەم حکومەتە فاشیلە، کە بەخۆى دەڵێت حکومەتى کوردستان.

لە درێژەی قسەکانیدا بافڵ تاڵەبانی وتی؛ هەموو هێز و توانامان بەکاردێنین، خەڵکی خۆمان لەدەڤەرەکەى خۆمان چییان پێویستە بۆیان دابین بکەین. خۆتان بینیوتانە، هەموو کەسێک دەزانێت کە ئەم شتە سەرناگرێت، ئەم بەرنامەیە سەرکەوتوو نابێت، بینیوتانە! ماشاللە چەند لایەن و وڵاتى نێودەوڵەتى پیرۆزباییان لێکردوون! ئێمە ئامادەین هەموو قوربانییەک بدەین بۆ میللەتەکەمان.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێوە خەریکى ئەو شتەن، یەکێتى خەریکى کێشەکانى ڕۆژئاواین. ئێوە خەریکى ئەو شتەن، ئێمە خەریکى پڕۆسەى ئاشتین لە باکوورى کوردستان. ئێوە خەریکى ئەم شتەن، ئێمە خەریکین براکانمان لە ڕۆژهەڵاتیش حەق و حقوقى خۆیان وەربگرن. ئێوە خەریکى ئەم شتەن، ئێمە ڕۆژ بەڕۆژ لە بەغدادین، وەزعەکە، ئارام کەینەوە، خەڵکەکانمان بتوانن باش بژین، مووچەیان بۆ دابین بکەین، حەق و حقوقیان بپارێزین.

بافڵ تاڵەبانی پەیامێکی بۆ پارتى دیموکراتى کوردستان نارد و وتی، بڕیارێکتان داوە خۆتان ئەزانن دروست نییە، بەڵام برایانە پێتان دەڵێم، خەڵکەکەمان مەترسێنن، هەموو کەسێک یەکێتى دەناسێت، ئێمە دەمێک ساڵە وەعدمان داوە بە خواى گەورە، ناهێڵین دڵۆپێک خوێنى کەس بڕژێت لە کوردستان. بۆیە داواتان لێدەکەم ئەم هێز جوڵاندنە و ئەو شتانەى کە دەستتان پێکردووە دوێنێ، واز لەم شتانە بێنن. کەس نایەتە سەرتان، کەس هیچ ناکات بەرامبەرتان، بڕیارێکى وا دەدەن نابێت بتۆقن لە عەینى کاتدا.
لە کۆتاییدا بافڵ تاڵەبانی جەختیکردەوە ئێمە ئیعتیراف بە هیچ حکومەتێک و پۆستێک ناکەین کە لەم شێتە بێتە دەرەوە. ئێمە ئیعتیراف بە ئێوە ناکەین. مەجبورمان دەکەن کە رەد فعلمان هەبێت، چی بکەن لەوێ، ئێمە لێرە دەیکەین؛سەرۆکى هەرێم دادەنێن، سەرۆکى هەرێم دادەنێین. وەزیر دائەنێن، وەزیر دائەنێین. سەرۆکى ئەنجومەنى وەزیران دائەنێن، سەرۆکى ئەنجومەنى وەزیران دائەنێین. ئەم هەرێمە هى یەکێتیى نیشتمانیی کوردستانە، بەخوێنى شەهیدەکانى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان دروست بووە، ئێوە دەستتان پێکرد، من تەواوى دەکەم

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *