بەهاى دینار بەرامبەر بە دۆلار بە نزمى مایەوە

پووختەى هەواڵ
- بەهاى دینار بەرامبەر بە دۆلار ناجێگیرە.
- بەهاى 100 دۆلار بەرامبەر دینار 18 هەزار لە نرخى فەرمیى زیاترە.
- ڕێکارەکانى حکومەتى فیدراڵى کاریگەرییان لەسەر بەرزبوونەوەى بەهاى دینار نەبووە.
لە بازاڕى دراوى هەولێر و سلێمانییەوە زانیارى بە کەناڵ8 درا، ئەمڕۆ سێشەممە بەهاى دینار بەرامبەر بە دۆلار هەر بە نزمى و ناجێگیرى ماوتەوە و لە کاتى کردنەوەى بازاڕ 100 دۆلار بە 168 هەزار دینارە.
بەهاى ئەمڕۆى دراوەکان:
- 100 دۆلار بە 168 هەزار دینارە.
- 100 یۆرۆ بە 186 هەزار و 500 دینارە.
- 100 پاوەن بە 221 ههزار و 250 دینارە.
- 100 لیرەى سوورى بە 9 هەزار و 300 دینارە.
- 100 لیرهی توركی به 3 ههزار و 350 دینارە.
- 100 هەزار تمەن بە شەش هەزار و 500 دینارە.
ناجێگیرى بەهاى دینار بەرامبەر بە دراوە بیانییەکان لە کاتێکدایە، لە حەوتى تشرینى یەکەمەوە حکومەتى فیدراڵ گۆڕانکارى لە بەهاکەیدا کرد و بەهاى فەرمیى 100 دۆلارى بە 150 هەزار دینار جێگیر کرد، 23ـى مانگیش عەلى زەیدی لە دیمانەیەکى تەلەفزیۆنیدا گوتى “هەوڵدەدەین بەهای دۆلار لە 155 هەزار دیناردا جێگیر بکەین”.



