مستەفا کاراسوو: لە شاخین و بە چەک خۆمان دەپارێزین

پووختەى هەواڵ
- گومان و دوودڵى لاى بەرپرسانى قەندیل بەرامبەر هەنگاوەکانى تورکیا ماوە.
- پەکەکە چەندین هەنگاوى لە چوارچێوەى پڕۆسەکەدا ناوە و لەناو تورکیا کشاوەتەوە.
- دۆخ و پێگەى ئۆجەلان نیگەرانییەکى سەرەکى بەرپرسانى قەندیلە.
مستەفا کاراسوو، ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبردنی کەجەکە لە دیمانەیەکدا لەگەڵ مەدیا خەبەر دەڵێت، هێشتا لە شاخن، چەکیان پێیە و خۆیان دەپارێزن.
مستەفا کاراسوو:
- ڕاستە شەڕمان دژی تورکیا ڕاگرتووە، بەڵام هەمیشە ئەگەری هێرش هەیە بۆ سەرمان.
- ئەگەر تورکیا دیموکراتیزە ببێت، ئایندەی خۆی گرەنتی دەکات.
- نەبردنەسەری ئەو بەڵێنانەی بە ئۆجەلان دراون، لەوانەش مافی هیوا کە دەوڵەت باخچەلی پێیدا، مایەی قبوڵکردن نین.
- بەبێ کردنەوەی دەرگا بەڕووی ئازادیی جەستەیی ئۆجەلان، پڕۆسەکە بەرەوپێشەوە ناچێت.
- نابێت لە ئێستا بەدوا دیدارەکان لەگەڵ ئۆجەلان بە نهێنیی بهێڵرێنەوە و پێویستە پێگەکەشی دیاری بکرێت.
بەبۆچوونى مستەفا کاراسوو “باسکردن لەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا چەکدانانی پەکەکە پشتڕاستبکاتەوە، بێمانایە”.



