ژمارە دووی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاوكرایەوە

هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران نرخی نەوتی بەرزکردەوە

ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەرزبوونەوەی زیاتری بەخۆیەوە بینی و یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە زیاتر لە 105 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

بەپێی ماڵپەڕی(OIL PRICE) یەک بەرمیل نەوتی برێنت 55 سەنتی دیکە بەرزبووەوە و بە 105 دۆلار و 3 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت ، هاوکات یەک بەرمیل نەوتی تەکساس بۆ 97 دۆلار و 6 سەنت بەرزبووەوە.

هۆکاری بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی نەوت، بۆ هێرشی ئەمشەوی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەگەڕێتەوە، کەمیدیاکانی ئێران بڵاویان کردەوە، دەنگی چەند تەقینەوەیەک لە دوورگەی قیشم و بەندەر لەنجە لە پارێزگای هورمزگان بیسراوە، ئەمەش جارێکی دیکە مەترسی دەستپێکردنەوەی جەنگی نۆ مانگەی نێوان ئەو وڵاتە سەریهەڵدایەوە، بەتایبەت کە باس لەوە دەکرێت، دوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنی نیوە لە ئەمریکا کە ئەمڕۆ بەرێوەدەچێت، ئەگەری هەیە، ئەمریکا هێرشێکی نوێی سەربازی دژ بە ئێران ئەنجام بدات.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەمەش تەماشاكە
Close