بەریتانیا: ئاهەنگگێڕانی هاڵەویین و ڕۆژی ڕۆحەکان

هەردوو بۆنەی هاڵەویین (Halloween) و ڕۆژی ڕۆحەکان (All Souls’ Day) لە بەریتانیا و زۆر لە وڵاتانی جیهاندا پێگەیەکی دیاریان هەیە.
سەرەڕای ڕەگ و ریشە ئایینی و مێژووییەکەیان، بە درێژایی ساڵان و لە ژێر کاریگەریی گۆڕانکارییە کۆمەڵایەتییەکاندا، ڕووبەڕووی پڕۆسەیەکی بازرگانیکردنی بەرفراوان بوونەتەوە و بوونەتە بەشێک لە کلتوری بەکاربەر.
١. هاڵەویین: ڕەگ و هێما و نەریتەکان
لە ئێوارەی 31ی تشرینی یەکەم (ۆکتۆبەر)ـدا، جەماوەر بە تایبەت توێژی گەنجان و منداڵان، ئاهەنگ دەگێڕن. لەم بۆنەیەدا بەشداربووان جلوبەرگی تایبەت، ترسناک، خوێناوی، یان دڕاو دەپۆشن و دەمامکی نامۆ بەکاردەهێنن؛ ئەمەش وەک هێمایەک بۆ گەڕانەوەی ئەفسانەیی مردووان و ڕۆحەکان بۆ جیهانی ژیان.
)* نەریتی (Trick or treat / فێڵ یان شیرینی: لە کاتی خۆرئاوابووندا، منداڵان بە جلوبەرگی سەیروسەمەرە و بە چاودێریی ڕاستەوخۆی دایک و باوکیان، سەردانی ماڵی دراوسێکان دەکەن. ئەوان دروشمی ناوبانگدەر بەکاردەهێنن و داوای دیاری یان شیرینی دەکەن، بە جۆرێک کە ئەگەر شیرینی یان دیارییان پێ نەدرێت، هەڕەشەی ئەنجامدانی کارێکی گاڵتەجاڕانە یاخود فێڵێک لە خاوەنماڵ دەکەن.
* کاڵای تایبەت و ڕازاندنەوە: هێمای سەرەکیی ئەم بۆنەیە بریتین لە شێواندن و هەڵکۆڵینی کاکڵە شووتی و کاتۆکان (Pumpkin) و دانانی مۆم لە ناویدا بۆ دروستکردنی ڕوخساری ترسناک، کە ئەمەش سەرنجی کڕیاران بۆ لای خۆی ڕادەکێشێت.
٢. ڕۆژی ڕۆحەکان و لایەنی مێژوویی: لە ڕوانگەی مێژوویی و ئایینییەوە، بنەمای سەرەکیی ئەم بۆنانە بریتی بووە لە:
* یادکردنەوەی ڕێزلێنانی کۆچکردوان و ئەو کەسانەی کە گیانیان لەدەستداوە.
* سەردانکردنی گۆڕستانەکان و داگیرساندنی مۆم و پێشکەشکردنی دوعا بۆ گیانی پاکیان.
بە تێپەڕبوونی کات و بەهۆی خێراییی ژیانی هاوچەرخ و سەرقاڵیی زۆری تاکەکان، ئەم سرووتە ڕۆحی و کۆنیانە کاڵ بوونەتەوە و جێگەی خۆیان بۆ کلتوری چێژوەرگرتن و خۆشیی گشتی شل کردووە.
٣. بازرگانیکردنی بۆنەکان و بەرژەوەندیی ئابووری: لەگەڵ گۆڕانکارییەکاندا، بازرگانان و خاوەنکاران دەستپێشخەریی گەورەیان کردووە بۆ قۆستنەوەی ئەم دەرفەتە. لەم پێناوەدا:
* بازاڕگەریی و فرۆشتن: هەموو ساڵێک پێشوەختە فرۆشگاکان پڕ دەبن لە جلوبەرگی ئامادە، کەرەستەی جوانکاری، ماسکی ترسناک، و شرینیی تایبەت.
* قازانجی دارایی: بازرگانان و کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی کاڵا لەم ڕۆژانەدا داهاتێکی خەیاڵی بەدەست دەهێنن، چونکە خواستێکی زۆر لەسەر کڕینی پێداویستییەکانی ئاهەنگەکە هەیە، کە ئەمەش هۆکارە بۆ بوژاندنەوەیەکی کاتیی کەرتی بازرگانی لەو وڵاتەدا.
لە کۆتایدا دەپرسم: ئایا پێتان وایە فراوانبوونی ئەم کلتورە بازرگانییە لە کۆمەڵگە ڕۆژئاواییەکاندا زیاتر خزمەتی بە خۆشیی گشتی کردووە، یان بنەما ڕەسەن و ئایینییەکانی بۆنەکەی لەبیر بردووەتەوە؟




