لەناوچەی پیشەسازی كەلار دوو تەرم دۆزرانەوە

دوو تەرم لەناوچەی پیشەسازی قەزای كەلار دۆزرانەوەو پۆلیسیش ناسنامەی تەرمەكان ئاشكرا دەكات.
عەقیدی پۆلیس سۆران محەمەد غەریب وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند: بەیانی ئەمڕۆ 1ی 11ی 2026، ئاگادار كراینەوە لەبوونی دوو تەرم لەناوچەی پیشەسازی قەزای كەلار و دەست بەجێ پۆلیس چونە شوێنی روداوەكە دەركەوت دوو تەرم بەناوەكانی (سامان سەردار محەمەد) لەدایكبووی 1991 دانیشتووی گەڕەكی سیروان و (محەمەد عەلی ڕەشید ) لەدایكبووی 1997 پیشە فیتەر كە ئاسەواری فیشەكیان پێوەیە لەنێو خانویەك لەسەر بانی دوكانێك بوون.
راشیگەیاند: دەستبەجێ بەڵگەكان لەشوێنی تاوانەكە كۆكرانەوەو دەست بەلێكۆڵینەوە كراوە لەسەر هۆكارو چۆنێتی ڕوداوەكەو لەئێستادا بەمەبەستی توێكاری تەرمەكان ڕەوانەی پزیشكی دادی قەزای كەلار كراون.



