ژمارە دووی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاوكرایەوە

سڵاوێک لە یادی قەزافی

زۆر کەس هەن لە دونیا داکۆکی لە دیموکراسی و ئازادی و لێبرالی بکەن، بۆیە لە داخۆران و کەوتنی ئەو چەمکانە مەترسن ، ماشەڵلای لێ بێت دوای بەهاری عەرەبی و بەهارەکانی تر وا دەبینین دیموکراسی لێی دەرژێ و ترێلەی ئازوقەی ئازادیش قەرەباڵەغییەکی وای دروست کردووە لەبەر زۆر خواردنی ئینتەلامان کردووە. 

بەڵام کەمن، زۆر زۆر کەمن ئەوانەی داکۆکیان  لە کوردستان و مافی نەتەوەی بەلەنگاز و ستەملێکراوی کورد کردووە و دەکەن، هەروەکو کۆلۆنێڵ قەزافی سەرکردەی پێشووی لیبیای پێشوو کردی. 

بۆیە بێ دوودڵی سڵاو لە یادی قەزافی دەکەم کە لەو دونیای بێ پەروا و بێ حەیای سەدەی بیستەمدا کە چاوی لە ئاستی قڕکردن و جینوسایدی کورد نوقاندبوو، ئەو چاوی لە نەیارانی کورد سوور کردەوەو پشتیوانی کردین.

ئێستاش بۆ منی کورد پێوەری داد و دیموکراسی و هەموو بەها جوانەکانی مرۆڤایەتی پێوەری روانگەیانە بەرامبەر مافی نەتەوەکەم و ئەو ستەمەی لە ناوچەکە لێی دەکرێت.

ئاخر من دیموکراسی و ئازادیم بۆ چییە لە دەستی دووەمەوە؟ لەوانەوە وەریبگرم کە نکۆڵی لە کورد بوون بکەن ؟ خۆم لە کتێبان دەیخوێنمەوە و بەکردەوەش لە هەر جوگرافیایەک پێم بکرێت پیادەی دەکەم و مەشقی یۆگای دوورکەتنەوە لە مەیلی ستەم و دیکتاتۆری دەکەم. 

رێزم بۆ گەلی لیبیاش هەیە و هیوا دەکەم بە هەموو ویستەکانی،  کە پێی وایە دەورانی قەزافیی پێی نەگەیشتووە، بگات. بەڵام بۆ کوردستان روانگەکەی مام جەلال راستتربوو کە نوقرچی لێ گرتم وەختێک لە تافی گەنجی نووسینمدا تانەم لە کۆلۆنیل قەزافی گرت و پێی وتم لاسایی رۆژنامەوانیی غەربزەدەیی  لوبنانی دەکەیتەوە ، دەنا دۆستی وەک قەزافی دەگمەنە.

سڵاو لە یادی سەرۆک مام جەلال و سەرکردەی لیبی قەزافی.

بێتەدی ئاواتی ئازادی و دیموکراسی بۆ گەلی کورد و گەلی لیبیای دراوسێی دوور.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەمەش تەماشاكە
Close