ژمارە یەكی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاودەكرێتەوە

12 كتێبی تایبەت بە بەڵگەنامە و دەستنوسی مێژووی كورد و كوردستان راگەیەندرا

ئەمڕۆ شەممە 26ى9ى2026 سەنتەری لێكۆڵینەوەی ئایندەیی (CFS) و ناوەندی كوردستان بۆ دۆکیۆمێنت-زانکۆی سلێمانی راگەیاندنی 12 کتێبی تایبەت بە بەڵگەنامە و دەستنووسی مێژوویی کورد و کوردستانیان ئاشکرا کرد.

لە هەنگاو و ئەزمونێكی نوێدا و لە رێوڕەسمێکدا بە بەشداری ژمارەیەک لە سەرۆکی زانکۆکان و ئەکادیمیست و رۆشنبیران و مامۆستایانی زانکۆ، سەنتەری لێكۆڵینەوەی ئایندەیی (CFS) و ناوەندی كوردستان بۆ دۆکیۆمێنت-زانکۆی سلێمانی و لە چوارچێوەی پرۆژەیەکی گرنگدا، 12 كتێبی تایبەت بە بەڵگەنامە و دەستنوسی مێژووی كورد و كوردستان خرانە بەر دیدی خوێنەران.

دکتۆر یوسف گۆران رایگەیاند: لە وتەیەکدا بە گرنگییەوە باسمان لە پرۆژەی ئەرشیف کرد وەک پایەیەکی سەرەکی ئایندەسازیی و نیشتمانسازیی، هەروەها کورتەیەکمان لەسەر مێژوو، هەوڵەکان بۆ دامەزراندنی ناوەندی کوردستان بۆ دۆکیۆمێنت پێشکەشکرد کە لە کابینەی پێشوی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا وەک یەکەم ناوەندی رەسمی و ئەکادیمی تایبەت بە ئەرشیف، دەستنوس و لێکۆڵینەوە بە هەوڵی دڵسۆزان دامەزراوە، هەروەها پشتیوانی خۆشمان بۆ پرۆژەکانی ناوەندی کوردستان دوپاتکردەوە.

وتیشى: ئەم پرۆژەیە یەکێکە لە پرۆژە ناوازە بەڵگەنامییەکانی کوردستان و سوپاسی هەموو ئەوانە دەکەین كە خەمخۆرانە پشتیوانی ئەم پرۆژەیە بون و بەوپەڕی دڵسۆزییەوە لە ئامادەكردن و سپاردنی بەڵگەنامەكان بە پرۆژەکە هاوكار بون

Screenshot
زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *