پێشبینی دەکرێت بە گەیشتنی دۆلاری نەختینەیی نرخەکەی بەرامبەر دینار دابەزێت
حکومەتی عیراق گەیشتنی خۆی بە لێکتێگەیشتن لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ بەردەوامیی ناردنی دۆلاری نەختینەیی راگەیاند و ئاشکرای کرد: لە چەند رۆژی داهاتوودا بارێکی نوێی دۆلار دەگاتە عیراق.
ئەمڕۆ شەممە 26ى9ى2026 حەیدەر عەبودی وتەبێژی حكومەتى عیراق رایگەیاند: عەلی فالح زەیدی سەرۆك وەزیرانى عیراق لەگەڵ ئەمریكا گەیشتووەتە لێكتێگەیشتن بۆ بەردەوامبوون لە ناردنی باری دۆلاری نەختینەیی و دووپاتی كردەوە لە چەند رۆژی داهاتوودا بارێكی نوێی دۆلاری نەختینەیی دەگاتە عیراق.
ئاماژەی بەوەشكرد : ئەم تێگەیشتنە لەژێر رۆشنایی ئەو پێشكەوتنانەدایە كە عیراق لە بەهێزكردنی سیستەمی چاودێریكردنی دابەشكردنی دۆلار و رێكخستنی بەكارهێنانیدا بەدەستی هێناوە، كەمكردنەوەی حاڵەتەكانی خراپ بەكارهێنانی دراوی بیانی، فراوانكردنی شێوازەكانی پارەدانی ئەلیكترۆنی.
پێشبینی دەکرێت لەگەڵ گەیشتنی ئەم بارە نوێیەی دۆلاری نەختینەیی، خستنەڕووی دۆلار لە بازاڕەکانی عیراقدا زیاد بكات، بەمەش نرخەکەی بەرامبەر دینار روو لە دابەزین بکات




