ژمارە یەكی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاودەكرێتەوە

عەلی زەیدی: بەهۆی داخستنی گەرووی هورمزەوە ڕووبەڕووی ئاستەنگی گەورەی ئابووریی بووینەتەوە

سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران عێراق، لە پێشوازی کۆمەڵێک دەزگای ڕۆشنبیری و ناوەندی توێژینەوە ڕایگەیاند، عێراق بەهۆی جەنگ و داخستنی گەرووی هورمزەوە رووبەڕووی ئاستەنگی گەورەی ئابووریی بووەتەوە.

چیرۆکی سەرەکی: عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق پێشوازی لە ژمارەیەک لە سەرۆکەکانی ناوەندەکانی توێژینەوە و لێکۆڵینەوە لە عێراق کرد، لە دیدارەکەدا جەختی لەسەر ڕۆڵی گرنگی ناوەندەکانی توێژینەوە و لێکۆڵینەوە کردەوە و باسی لە پلان و ستراتیژییەکانی حکومەتەکەی لە بوارەکانی سیاسەت، ئاسایش و ئابووریدا کرد. 

ڕاگەیەنراوی فەرمی: نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، زەیدی لە دیدارەکە، چوارچێوەی سیاسەتی دەرەوەی عێراقی بۆ ئامادەبووان خستەڕوو، کە لەسەر بنەمای ڕێزگرتنی هاوبەش و بەرژەوەندییە هاوبەشەکان دامەزراوە. 

٠ سەروەکوەزیران ئاماژەی بە هەوڵەکانی عێراق کرد بۆ هێورکردنەوەی دۆخی ناوچەکە و بەشداریکردن لە چارەسەرکردنی قەیرانەکاندا بۆ پشتگیریکردنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەیی.

٠ زەیدی، بە ڕوونی ئاماژەی بەوە کرد، عێراق لە قۆناغی ئێستادا بەهۆی داخستنی گەرووی هورمزەوە رووبەڕووی ئاستەنگی گەورەی ئابووریی بووەتەوە

Screenshot
زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *