وتەبێژى یەکێتی: گرنگە لە چەقبەستوویی سیاسیدا هێز و لایەنەکان کۆببنەوە

وتەبێژى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان لە “لوتکەی سلێمانی 2026″دا ڕایگەیاند: گرنگە کە لە کاتێکى چەقبەستویى سیاسى وەکو ئەمڕۆدا بتوانن هێز و لایەنە سیاسییەکان لە سلێمانى کۆببنەوە بۆ گفتوگۆکردن لە هەمبەر پرسە هەنوکەیی و ئابورییەکان.
کاروان گەزنەیى وتەبێژى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە 17ى9ى2026 لە میانى بەشدارى کردنى لە “لوتكەی سلێمانی 2026” و لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا دواى سوپاسکردنى قوباد تاڵەبانى جێگرى سەرۆکوەزیرانى حکومەتى هەرێمى کوردستان و ڕێکخەرانى لوتکەکە بۆ ئەم دەستپێشخەرییە، ڕایگەیاند: ئەم چالاکییە دەرخەرى ئەوەیە کە سلێمانى هەمیشە ویستویەتى پێشەنگ بێت و دەنگ و ڕەنگە جیاوازەکان کۆبکاتەوە بۆ گفتوگۆ کردن لەسەر ڕەهەندە ئابورییەکان کە لە ئێستاى هەرێمى کوردستان و عیراقدا پێویستمان پێیەتى، هاوتەریب لەگەڵ ئەوەشدا گرنگە کە لە کاتێکى چەقبەستویى سیاسى وەکو ئەمڕۆدا بتوانن هێز و لایەنە سیاسییەکان لە سلێمانى کۆببنەوە بۆ گفتوگۆکردن لە هەمبەر پرسە هەنوکەیی و ئابورییەکان.
ئەمەش لە کاتێکدایە ئەمڕۆ 17ی 9ی 2026، “لوتكەی سلێمانی 2026″، لەژێر دروشمی (ئاراستەكردنی سەرمایە بەرەو گەشەی بەردەوامی خانووبەرەو پیشەسازی)، لەلایەن دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێكۆڵینەوەی ستراتیجی، لە هۆتیل گراند میلینیوم لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو، بڕیاریشە دوو رۆژ بەردەوام بێت.



