ژمارە یەكی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاودەكرێتەوە

لێپرسراوی پەیوەندییەکانی دەرەوە، بەشداری لە ڕێوڕەسمی ٧٧ەمین ساڵیادی دامەزراندنی کۆماری میللی چین کرد

لێپرسراوی پەیوەندییەکانی دەرەوە، بەشداری لە ڕێوڕەسمی ٧٧ەمین ساڵیادی دامەزراندنی کۆماری میللی چین کرد

هەڤاڵ دارا خەیلانی، ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی پەیوەندییەکانی دەرەوەی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، بەشداری لە ڕێوڕەسمی بەرزڕاگرتنی ٧٧ەمین ساڵیادی دامەزراندنی کۆماری میللی چین کرد.

ڕێوڕەسمەکە لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو و ژمارەیەک لە بەرپرسانی سیاسی و حکومی، نوێنەرانی وڵاتان و دامەزراوە دیپلۆماسییەکان، لەگەڵ کۆمەڵێک لە کەسایەتییە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان، بەشدارییان تێدا کرد.
هەڤاڵ دارا خەیلانی لە چوارچێوەی بەشدارییەکەیدا، پیرۆزبایی خۆی بە بۆنەی ٧٧ەمین ساڵیادی دامەزراندنی کۆماری میللی چین گەیاند و جەختی لە گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندییە دۆستانەکان و بەهێزکردنی هاوکارییەکان لە نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری میللی چین کردەوە.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *