ژمارە یەكی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاودەكرێتەوە

ئەڵمانیا وەزارەتى پێشمەرگەیان لەبارەى کۆتاییهاتنى ئەرکى هێزەکانى ئاگادار کردەوە

ئەڵمانیا بەشێوەیەکى فەرمى، وەزارەتى پێشمەرگەى لە کۆتاییهاتنى ئەرکى هێزەکانى لە چوارچێوەى هاوپەیمانیى نێودەوڵەتى ئاگادار کردەوە، لەگەڵئەوەشدا جەختیان لە بەردەوامى کارى هاوبەش کردەوە.



ڕاگەیێنراوی وەزارەتی پێشمەرگە لەسەر کۆتایی ئەرکی هێزەکانی ئەڵمانیا

  • تیمی ڕاوێژکارانی ئەڵمانیا، سوپاسالاریان لە کۆتاییهاتنی ماوەی ئەرکەکانیان لە هەرێمی کوردستان ئاگادارکردەوە,
  • شێوازی کۆتایهاتنی ئەرکەکان، ئاستی پەیوەندییە سەربازییەکان، پرۆسەی ڕێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە و بەردەوامیی پشتیوانییەکان گفتوگۆیان لەبارەیەوە کراوە.
  • سوپاسپالار سوپاس و پێزانینی ئاراستەی فەرماندە و ڕاوێژکارە سەربازییەکانی سوپای ئەڵمانیا کرد بۆ هەوڵ و پشتیوانییە بەردەوامەکانیان لەگەڵ هێزی پێشمەرگەی کوردستان.
  • ڕۆڵی بەرچاو و گرنگی وڵاتی ئەڵمانیای لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش بەرز نرخاند.


وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ فەریق روکن عیسا عوزێر سوپاسالار لە دیوانی وەزارەت، لەگەڵ کۆڵۆنێڵ ئۆستن پیچا، فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا و مێجەر لویزیا، ڕاوێژکاری هێزەکانی ئەڵمانیا و شاندی یاوەریان کۆبووەتەوە.


ئاگادارکردنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە لە کۆتایی ئەرکەکان


تیمی ڕاوێژکارانی ئەڵمانیا، سوپاسالاریان لە کۆتاییهاتنی ماوەی ئەرکەکانیان لە هەرێمی کوردستان ئاگادارکردەوە، پاشان شێوازی کۆتایهاتنی ئەرکەکان، ئاستی پەیوەندییە سەربازییەکان، پرۆسەی ڕێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە و بەردەوامیی پشتیوانییەکان گفتوگۆیان لەبارەیەوە کراوە.

ستایشی ڕۆڵی هێزەکانی ئەڵمانیا


لایخۆیەوە، سوپاسپالار سوپاس و پێزانینی ئاراستەی فەرماندە و ڕاوێژکارە سەربازییەکانی سوپای ئەڵمانیا کرد بۆ هەوڵ و پشتیوانییە بەردەوامەکانیان لەگەڵ هێزی پێشمەرگەی کوردستان، وێڕای هیوای سەرکەوتن، جەختی کردەوە کە گەل و حکومەتی ئەڵمانیا هەمیشە وەک دۆستێکی نزیکی پێشمەرگە دەبینرێن.

بەرزنرخاندنی ڕۆڵی ئەڵمانیا لە شەڕی دژی داعش


هەروەها، ڕۆڵی بەرچاو و گرنگی وڵاتی ئەڵمانیای لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش بەرز نرخاند، بەتایبەت لە بوارەکانی پێشکەشکردنی هاوکاریی تەندروستی، پاڵپشتیی لۆجستی و مەشق و ڕاهێنان بە هێزەکانی پێشمەرگە، کە کاریگەریی ڕاستەوخۆیان لە بەهێزکردنی توانا سەربازییەکانی پێشمەرگەدا هەبووە.

سوپاسالارى پێشمەرگە و فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا، بەردەوامی و پێشخستنی هەماهەنگی و هاوکارییەکانی نێوان تیمی ڕاوێژکارانی سوپای ئەڵمانیا و هێزی پێشمەرگەی کوردستانیان دووپات کردەوە، هەروەها هەردوولا خواستی خۆیان بۆ بەردەوامیدان و فراوانترکردنی زیاتری پەیوەندییە دوولایەنەکان دەربڕی.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *