هاتووچۆی سلێمانی بەشی ئێوارانی کردەوە

هاتووچۆی سلێمانی: شەفتی ئێواران بۆ بەشی مۆڵەت دەستپێدەکات.
بەمەبەستی کەمکردنەوەی قەرەباڵغی و لۆدی سەر بەشی مۆڵەت، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بڕیاریدا بە شێوەیەکی ئەزموونی شەفتی ئێواران بۆ ڕاییکردنی مامەڵەی هاوڵاتییان بخاتە بواری جێبەجێکردنەوە.
بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، وەرگرتنی کۆدی نۆرەگرتن وەک هەمیشە لە ڕۆژانی شەممە کاتژمێر ٧:٠٠ی ئێوارە دەبێت و داواکار خۆی دەسەڵاتی هەڵبژاردنی دەبێت کە ئایا بەیانیان سەردانی بەشی مۆڵەت دەکات یان ئێواران.
لە دەستپێکی ئەم پڕۆسەیەدا و بۆ ئەم هەفتەیە، تەنها ڕۆژانی دووشەممە و سێشەممە (ڕێکەوتی ٧/٩/٢٠٢٦ و ٨/٩/٢٠٢٦) شەفتی ئێواران بەردەست دەبێت، هاوکات شەفتی بەیانیان لە ڕۆژی یەکشەممە تا پێنجشەممە بە هەمان سیستمی پێشوو بەردەوام دەبێت.
هاتووچۆی سلێمانی ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەو هاوڵاتییانەی بۆ ڕۆژانی دووشەممە و سێشەممە شەفتی ئێواران هەڵدەبژێرن، پێویستە لە کاتژمێر ١:٣٠ی پاشنیوەڕۆوە لە بەشی مۆڵەتی هاتووچۆی سلێمانی ئامادەبن.



