ژمارە یەكی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاودەكرێتەوە

بۆچی کتێبی گینس گرنگە؟

  • فەرمیترین تۆماری جیهانە بۆ ستایشکردنی دەستکەوتە مرۆییەکان
  • هاندانە بۆ ئەنجامدانی کاری باشتر لە ئاستی جیهانییدا
  • ئاڵوگۆڕی زانیاریی کولتوورییە لە ئاستی کۆمەڵگەکاندا
  • هاندانە بۆ گەیشتن بە ئاستی بەرزتر

تۆماری گینس بۆ یەکەمجار ساڵی 1955 لە بەریتانیا لەسەر دەستی سێر هەف بیڤەر بەرهەمهێنەری “خواردنەوەکانی گینس” داهێنراوە؛ ئامانجی تۆمارەکە سادەیە، بەدوای تۆمارە نائاساییەکانی جیهان دەگەڕێت و ئەرشیفیان دەکات.


کتێبی گینس لەم کاتەدا، زیاتر لە 70 هەزار تۆماری جیاواز لەخۆدەگرێت کە لە هەزاران بواری جیاواز و بە ناوی چەندین کەسایەتی و شوێنەوە تۆمارکراون.


بۆچی کتێبی گینس گرنگە:

  • تیشک دەخاتە سەر دەستکەوتی ناوازی مرۆڤەکان
  • ئەرشیفی مرۆڤە داهێنەرەکان تۆماردەکات
  • هاندانە بۆ ئەنجامدانی کاری باشتر
  • ناوبانگ بۆ کەسایەتی و شوێنەکان بەدەستدەهێنێت
  • پاڵنەرە بۆ گەشەسەندنی گەشتیاری
  • ناسنامەی کولتووریی شوێنەکان دەپارێزێت
  • شکۆ و ڕێز بۆ کۆمەڵگەکان دروستدەکات

تۆمارەکانی کورد لە گینسدا:

  • ئەفشین ئیسماعیل و سوڵتان کۆسەن وەکو کورتترین و باڵابەرزترین پیاوی جیهان کە لە ژیاندان: بە 65.24 سانتیم و 251 سانتیم
  • میلاد بەهمەنی: زۆرترین لێدان لە “Punch Bag” بۆ ماوەی 40 کاتژمێر و 40 خولەک و 40 چرکە
  • زانکۆی سلێمانی: نووسینی درێژترین ڕستەی بە درەخت ڕوێنراو (شەش هەزار درەخت)
  • دۆنەری ئازادی: گەورەترین دۆنەری گەس بە دوو تۆن و 672 کیلۆ
Screenshot
زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *