ژمارە یەكی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاودەكرێتەوە

گلەیی ئەوان توانجە، دڵسۆزیی ئێمەش دروشمە!

لە بەرنامەیەی کەناڵێکی عەرەبیدا بەشدارییم کرد، دوو کەسی تر بە ئۆنلاین بەشدار بوون، یەكێکیان شرۆڤەکارێکی سیاسی بوو، ئەوی تریان کادرێکی شیعەی سەر بە لایەنێکی حەشدی شەعبی بوو.
دوو خاڵی گرنگ وروژێنران، یەکێکیان ناهەقییەکە بە کورد دەکرێت و پیلان و پلانی بۆ داڕێژراوە و بەستراوەتەوە بە کۆتاییهێنان بە گروپە چەکدارەکانی دەرەوەی حکومەتی عیراق، ئەویش نەهێشتنی هێزی پێشمەرگەیە هاوشێوەی نەهێشتنی ئەو گروپە ناوخۆییە نایاساییە سەر بە دەرەکییانەیە!

لەسەرووی ئەمانەوە، پێشمەرگە بە رەسمی و لە دەستووری نوێی عیراقدا ناوی هاتووە و دانیپێدانراوە کە بەشێکە لە هێزی نیشتمانی و سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەیە و ئەم وەزارەتەش لەناو حکومەتی هەرێمدایە و حکومەتەکەش دانپێدانراوە لەلایەن بەغدادەوە

خاڵی دووەم گوایە لە روانگەی رەخنە و گلەیی بنیاتنەرانەوەیە لەوەی بۆچی حکومەتی نوێی هەرێم دروستناکەن؟ هەرچەندە پرسیارەکەیان زۆر راستە، بەڵام دیسان ئەمەشیان بۆ پیشاندانی خاڵی لاوازی خەڵکی هەرێم و حزبەکانییەتی بە رادەیەک کە بەرژەوەندیی تەسکی حزبی و تاکڕەوی و گوێنەدان بە بەرژەوەندیی خەڵک و هەرێم، باڵی کێشاوە بەسەر کەشی سیاسییدا و بێباکییەکی تەواو هەیە لە پێکنەهێنانی حکومەتی نوێ، بەمەش هیچ درزێک نەماوە بۆ باوەڕ بوون بە دیموکراسی و هەڵبژاردن و ئەنجامەکەی و پێکهێنانی هاوپەیمانی کە ئەمانە هەموویان لە چوارچێوەی سیستمی دیموکراسیدان و دوورن لە خۆسەپاندن و تاکڕەوەی.
بەندە سەبارەت بە هێزی پێشمەرگە وتم: ناوی پێشمەرگە دەیان ساڵە بۆتە ناسنامەی قارەمانێتی و خۆڕاگریی و شۆڕش لە دژی هەموو ئەو حکومەتانەی کە نەتەوەی کوردیان سەرکوت و جینوساید کردووە، پێشمەرگە بەشدارە لە روخاندنی رژێمی فاشی بەعس کە شیعەشی وەک کورد کۆمەڵکوژ کردووە، کاتێک پێشمەرگە هەوڵی لاوازکردن و نەمانی رژێمی بەعسی داوە، خەڵکی عیراق زەلالەتیان بووە بەدەست رژێمەوە، پێشمەرگە بۆ دۆخێکی کاتیی تایبەت دروستنەکراوە تا بە کۆتایی هاتنی دۆخەکە و باشتر بوونی کۆتاییان پێبێت، پێشمەرگە تەنها ئەو کەسە نییە چەکی لە شانە، بەڵکو هەڵكگری بیروباوەڕێکی پیرۆزە کە داکۆکیکردنە لە خاک و گەل، ئەمەش هەمیشە دەمێنێت و کۆتایی نایەت.
لەسەرووی ئەمانەوە، پێشمەرگە بە رەسمی و لە دەستووری نوێی عیراقدا ناوی هاتووە و دانیپێدانراوە کە بەشێکە لە هێزی نیشتمانی و سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەیە و ئەم وەزارەتەش لەناو حکومەتی هەرێمدایە و حکومەتەکەش دانپێدانراوە لەلایەن بەغدادەوە.
تا ئێرە و لەم تەوەرەدا شێلگیرانە داکۆکیم کرد و پشتم بە راستیی وتەکانم قاییم بوو، ویژدانیشم ئاسوودە بوو چونکە دەمزانی نە هەڵیاندەخەڵەتێنم و نە درۆ لەگەڵ خۆم دەکەم!
لەتەوەری پێکنەهێنانی حکومەتدا، وێڕای ئەوەی دانم بەوەدا نا کە حکومەتی ئێستا کاربەڕێکەرە و ماوەی بەسەرچووە، بەڵام تۆزێکیش گەڕاندمنەوە بۆ دواکەوتنی پێکهاتنی هێزە شیعەکانیش لە دەستنیشان نەکردنی کەسێک لەدوای سودانی بۆ سەرۆکی حکومەت، هەرچەندە قەناعەتیان نەکرد، بەڵام دەبوو منیش داکۆکییەکی تاکتیکییانە بکەم!
ئێستا رووی دەمم لە پارتی دیموکراتی کوردستانە کە حکومەتی کابینە نۆ، لای ئەوانە و رێگرن لەبەردەم پێکهێنانی کابینەی دەیەم، دەڵێم: بەمەبەستی دوورنەکەوتنەوە لە بنەماکانی دیموکراسی، فەرموون لەگەڵ هاوپەیمانییەکەی نێوان یەکێتیی نیشتمانی کوردستان و نەوەی نوێ مامەڵە بکەن، چونکە ئەمەیان نادیموکراسی نییە و مافی هەرلایەنێکی براوەی هەڵبژاردنە بۆ هاوسەنگیی هێز پەنای بۆ ببات، مانەوەی ئەم حکومەتە بە سەرپەرشتیی ئێوە، دەتانخاتە ژێر پرسیارێکەوە کە رەنگە وەڵامەکەی هێندەی 31ی ئاب ئیحراجکەر بێت، چونکە مانەوە لە دەسەڵاتێک بە پێداگریی و نایاسایی، لە دەرەوەی دیموکراسیدایە.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *