ژمارە یەكی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاودەكرێتەوە

جێگری سەرۆکی هەرێم: هاریكارییە سەربازییەکانی ئیتاڵیا بەرز دەنرخێنم

ئەمڕۆ 1ی9ی2026، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازییکرد لە کاپتن فرانچسکۆ رۆبینۆ و وەفدێکی یاوەری، بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی وەک بەرپرسی سەربازیی هێزی تایبەتی ئیتاڵیا لە چوارچێوەی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش.

لە دیدارەکەدا؛ جێگرى سەرۆکی هەرێم سوپاسی ئەرک و ماندووبونەکانی کاپتن فرانچسکۆ رۆبینۆ و تیمەکەی لە ماوەی رابردوودا کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرک و کاری داهاتوویاندا بۆ خواستن، هەروەها هاریكارییە سەربازییەکانی ئیتاڵیای لە پەرەپێدانی توانا سەربازییەکان و دامەزراندنی بنکەی سەربازیی تایبەت بە مەشق و راهێنان بۆ پێشمەرگە بەرز نرخاند.

هەر لە دیدارەکەدا، جێگری سەرۆکی هەرێم، بەخێرهاتن و پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە تیمی سەربازیی نوێ کرد و پاڵپشتیی هەرێمی کوردستانی بۆ زیاتر پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا، دووپات کردەوە.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *