هەردوو خولی درومان و كۆمپيوتەر بەسەركەوتووی كۆتایهات.

هەردوو خولی درومان و كۆمپيوتەر بەسەركەوتووی كۆتایهات.
لەمەراسیمێكی شایستەدا، بڕوانامەی بەشداریكردن و خەڵاتی ڕێزلێنان و هاوكاری ماددیمان پێشكەشی فێرخوازانی هەردوو خولی كۆمپیوتەر و درومان كرد، بە ئامادەبونی هەڤاڵ ئاواز ئەندامی بۆردی ڕێكخراوەكان” و هەڤاڵ پێشڕەو مەلاوەیسی” نوێنەری هەڤاڵ سەركەوت زەكی” ئەندامی مەكتەبی سیاسی و سەرپەرشتیاری مەڵبەندەكانی سلێمانی و چەمچەماڵ و ژمارەیەكی بەرچاو لە میدكان مەراسیمەكە بەڕێوەچوو.
لەو میانەیەدا، سەرجەم بەشداربووانی خولی درومان و كۆمپيوتەر ڕێزلێنان و هاوكاری ماددیمان پێشكەشكردن، بەو هیوایەی بتوانن لەڕێگەی پیشە نوێیەكەیانەوە بژێوی ژیانیان دابین بكەن، هەروەها هاوكاری ماددی و خۆراكمان بەخشییە ١٥٠ئەندام و خێزانی كۆمەڵەی كورتەباڵاكانی كوردستان، لە هەمانكاتدا نێوەڕۆ خوانێكمان بۆ سەرجەم ئامادەبووان ڕێكخست.
شایەنی باسە، عومەر جبار” سەرۆكی كۆمەڵەی كورتەباڵاكانی كوردستان، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا تیشكی خستە سەر كێشەو گرفتەكانی كورتەباڵاكانی كوردستان و لەبارەی گرفتی تەندروستی و موچەو سەرباری هەمووانیش كێشەی كورتەباڵان لەگەڵ ئای تمی مووچە كە گرفتی بۆ كورتەباڵاكانی كوردستان دروست كردووە، بەهۆی دەست نەگەیشتنیان بە ئای تمەكان خستەڕوو، داواشی كرد حكومەت و لایەنە پەیوەندیدارەكان كێشەكانیان بەهەند وەرگرن و چارەسەری ئانی بگرنە بەر.







