ژمارە یەكی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاودەكرێتەوە

سەرۆككۆمار جەخت لەباشتركردنی خزمەتگوزارییەكانی كەركوك دەكاتەوە

ئەمڕۆ یەكشەممە 30ی ئاب 2026، نزار ئامێدی، سەرۆك كۆماری عیراق، لەكۆشكی سەلام لە بەغداد، پێشوازیی لە رێبوار تەها، جێگری یەكەمی پارێزگاری كەركوك كرد.

لەمیانی دیدارەكەدا سەرۆك كۆمار جەختی كردەوە لەپێویستی باشتركردنی خزمەتگوزارییەكان لەپارێزگای كەركوك و دابینكردنی پێداویستییەكانی هاووڵاتیان و كاركردن بۆ تێپەڕاندنی ئەو ئاستەنگانەی رووبەڕوویان دەبنەوە، بەجۆریك كە هاوكاربن لەباشتركردنی پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكان و بەرجەستەكردنی سەقامگیری و گەشەپێدان لەپارێزگاكەدا.

هەروەها سەرۆك كۆمار گوێی لەڕوونكردنەوەیەكی وردی رێبوار تەها گرت سەبارەت بەدۆخی ئێستای پارێزگای كەركوك و پێویستییە هەرە سەرەكییەكانی و پلانەكان داهاتوو بۆ باشتركردنی خزمەتگوزاری و گەشەپێدانی شارەكە.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *