ژمارە یەكی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاودەكرێتەوە

سەردار سەعید سۆفی پێشمەرگە ئەفسانەییەكەی شۆڕشی نوێ

دوێنێ لە ساڵۆنی لاپەڕە نۆی ناوەندی هەولێری مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاری ی.ن.ك كۆڕێك بۆ پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. عەبدولواحید ئیدریس بە ناونیشانی (سەردار سەعید سۆفی پێشمەرگە ئەفسانەییەكەی شۆڕشی نوێ) بەڕێوەچوو.
لە كۆڕەكەدا كە ژمارەیەك لە نووسەران و رووناكبیران و پێشمەرگەی دێرین ئامادەیبوون، د. عەبدولواحید ئیدریس تیشكی خستەسەر ژیانی پێشمەرگایەتی شەهید سەردار سەعید سۆفی و رایگەیاند: شەهید سەدار چەندین تایبەتمەندیی هەبوو كە پێویستە قسەی لەسەر بكرێ و لاپەڕەكانی ژیانی رێكخستن و چالاكی و پێشمەرگایەتی هەڵدینەوە، لەوانە، ئەو ئاشقی كتێب بوو، لە قۆناغە سەختەكانیش دەستبەرداری كتێب نەدەبوو، دەست و پەنجەی لەگەڵ شیعردا هەبوو، بەو تەمەنە كەمەوە چەندین شیعری شۆڕشگێڕیی نووسیبوو، لە بواری رێكخستن و هەروەها رێكخستنی خۆپیشاندانەكان پێشەنگ بوو، بەهۆی چالاكییەكانییەوە ناچاربوو روو بكاتە شاخ و ببێتە پێشمەرگە و دواتر لە ناو شاردا چالاكی دەکرد، دیارترین چالاكی ناوشاریشی لێدانی پارێزگاری ئەوسای هەولێر بوو. 
لە بەشێكی كۆڕەكەدا مومتاز حەیدەری كورتەیەكی لەسەر ژیان و چالاكییەكانی شەهید سەردار بۆ ئامادەبووان باسكرد.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *