بۆردی حکومەت و ئەنجومەنە هەڵبژێردراوەکان و زانکۆو پەیمانگاکان ، لەگەڵ ئەندامانی بۆرد، کۆبوونەوەیەک بە ئامادەبوونی ئیدارەی پارێزگای هەڵەبجە و مەڵبەندی هەڵەبجە بەڕێوەچوو.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ۲٦ی ئابی ۲۰۲٦، بە سەرپەرشتیی بەڕێز کاک سەمیر هەورامی، لێپرسراوی بۆردی حکومەت و ئەنجومەنە هەڵبژێردراوەکان و زانکۆو پەیمانگاکان ، لەگەڵ ئەندامانی بۆرد بەڕێزان کاک شاهۆ عوسمان و سەلمە فاتیح ، کۆبوونەوەیەک بە ئامادەبوونی ئیدارەی پارێزگای هەڵەبجە و مەڵبەندی هەڵەبجە بەڕێوە چوو.
لە کۆبوونەوەکەدا بەڕێزان خاتوو نوخشە ناسیح پارێزگاری هەڵەبجە، کاک ئەختیار عەزیز لێپرسراوی مەڵبەندی هەڵەبجە، کاک سمکۆ سالار لێپرسراوی بەشی حکومەت لە مەڵبەندی هەڵەبجە، و شێخ ئارام شێخ جەمال یاریدەدەری بۆردی حکومەت لە پارێزگای هەڵەبجە بەشدار بوون.
لە دیدارەکەدا جەخت لەسەر گرنگیی کاری پێکەوەیی و هەماهەنگیی هاوبەش کرایەوە، و بە وردی تاوتوێی سەرجەم ئەو بابەتانە کرا کە لە سنووری پارێزگای هەڵەبجەدا هەن..






