بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

زەیدی پێشوازی لە سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی یاسایی ئەنجوومەنی نوێنەران کرد

پووختەی هەواڵەکە:

  • زەیدی جەخت لە تێپەڕاندنی پڕۆژەیاسای حەشدی شەعبی دەکات
  • جەختکردنەوە  لە پێویستی پەرەپێدانی سیستمی یاسادانان، بە جۆریک لەگەڵ پێداویستییەکانی پەرەپێداندا بگونجێت.
  • یاساکان هانی ئابووری و بەهێزکردنی سەروەریی یاسا و چەسپاندنی دامەزراوەکانی دەوڵەت بدات.

عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی یاسایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، داوایکرد پڕۆژەیاسای حەشدی شەعبی تێپەڕێنرێت.



ڕاگەیێنراوی نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق


نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردووەتەوە، زەیدی لە کۆبوونەوەکەدا جەختی لە پێویستی پەرەپێدانی سیستمی یاسادانان کردووەتەوە، بە جۆرێک لەگەڵ پێداویستییەکانی پەرەپێداندا بگونجێت و هانی ئابووری و بەهێزکردنی سەروەریی یاسا و چەسپاندنی دامەزراوەکانی دەوڵەت بدات.


 جەختکردنەوە لە گرنگی بە یاسادانان

  • عێراق پێویستی بە شۆڕشە لە بواری یاسادانان.
  • جەختکردنەوە لە پێویستی بوونی چەندین دۆسیە و پرۆژە یاسا کە پێویستە تێپەڕێنرێن.
  • پشتیوانییان کردووە لە هەنگاوەکانی چاکسازیی حکومەت و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی.
  • جێبەجێکردنی بەرنامەی کاری حکومەت و بەردەوامبوون لە سیاسەتەکانی لە بوارەکانی ئابووری و پەرەپێدان.


زەیدی ڕایگەیاندووە، عێراق پێویستی بە شۆڕشە لە بواری یاسادانان، هەروەها جەختی لە پێویستی بوونی چەندین دۆسیە و پڕۆژەیاسا کردووەتەوە، کە پێویستە تێپەڕێنرێن، لەنێویاندا پڕۆژەیاسای حەشدی شەعبی، یاسای سندوقی پەرەپێدان و چەندین یاسای دیکەی گرنگ.


 پیشتیوانی لە هەنگاوە چاکسازییەکانی حکومەت


هەر بەگوێرەى ڕاگەیێنراوەکە، لە دیدارەکەدا سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی یاسایی ئەنجوومەنی نوێنەران، پشتیوانییان کردووە لە هەنگاوەکانی چاکسازیی حکومەت و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و جێبەجێکردنی بەرنامەی کاری حکومەت و بەردەوامبوون لە سیاسەتەکانی لە بوارەکانی ئابووری و پەرەپێدان.

لیژنەی یاسایی جەختیان لە پەرۆشیان بۆ بەردەوامبوونی کارە یاساییەکانیان کردووەتەوە، بە جۆرێک خزمەتی بەرژەوەندییەکانی هاوڵاتییان بکات و سەقامگیری و پەرەپێدان بەهێزتر بکات.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *