محەمەد حاجی مەحمود : میللەتی کورد لە هەموو میللەتەکانی تر موسڵمانترە

سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان لە یادی مەولودی پێغەمبەری ئیسلام محەمەد (د.خ) دەڵێت: میللەتی كورد لە هەموو میللەتانی تر موسڵمانترە.
محەمەد حاجی مەحمود لە پەیامەكەیدا لە یادی ڕۆژی لەدایكبوونی سەرۆوەری مرۆڤایەتی دەڵێت: یادكردنەوەی پێغەمبەری خوا (د.خ) لە كوردستانەوە دەستی پێكردووە و لە هیچ وڵاتێكی تر نەكراوە.
ڕاشیگەیاند، لە هەولێر موزەفەرەدین بۆ هاوكاری و یارمەتی خەڵك ئەو ڕۆژەی بەرز و پیرۆز ڕاگرت و ئەوا چەندین ساڵە ئەو یادە هەر دەكرێتەوە.
وتیشی، “كورد بڕیاری لە یادی مەولود داوە و هیوادارم لە داهاتووشدا ئەم یادە بە شێوەی شایستە بكرێتەوە تاكو زیاتر خزمەتی ئایینی پیرۆزی ئیسلام بكەین”.
محەمەد حاجی مەحمود ئاماژەی بەوەشدا، میللەتی كورد لە هەموو میللەتانی تر موسڵمانترە و پابەندی زیاترە بە ئایینی ئیسلامەوە.
جەختیشی كردەوە، كورد لە كوردستاندا نەك گیروگرفتی نەبووە بەرامبەر ئایینی ئیسلام، بەڵكو هەمیشە قوربانی داوە لەپێناوی ئایین و لە پەروەردەی ئایینیشدا سەیر بكە لە وڵاتان مزگەوتەكان دادەخرێن، بەلام لە كوردستاندا دێهاتەكانمان خانووەكانی قوڕ و بەرد بوو، بەڵام مزگەوتەكانیان زیاتر خزمەت دەكرد و لە كۆنكرێت دروستیان دەكرد.



