بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

زەیدی داوا دەکات لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا تەنیا پشت بە کارتی نیشتمانی ببەسترێت

سەرۆکوەزیرانی عێراق داوا دەکات لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا تەنیا لە پڕۆسەی دەنگدان پشت بەکارتی نیشتمانی ببەسترێت و وەزارەتی ناوخۆی ڕاسپارد، ئاسانکاریی تەواو بۆ کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان بکات و داتا پێویستەکانی بۆ دابین بکات.


  • سەرپەرشتیکردنی کۆبوونەوەی هاوبەشی وەزارەتی ناوخۆ و کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان
  • زەیدی ستایشی ڕۆڵی کۆمیسیۆنی کردووە بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنەکانی پێشو
  • داوایکرد لەکارەکانی داهاتوودا بە هەمان ڕۆحییەتەوە بەردەوام بن و ئامادەکاریی پێشوەختە بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتوو ئەنجامبدەن.
  • جەختکردنەوە لە پێویستی پاراستنی دەنگی هاوڵاتییان چونکە گوزارشت لە داهاتوویان دەکات

عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی هاوبەشی نێوان وەزارەتی ناوخۆ و کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی کرد، کە هەریەک لە بەڕێوەبەری نووسینگەی فەرماندەی هێزە چەکدارەکان، بەڕێوەبەری گشتیی ڕەگەزنامە و پاسپۆرت و ژمارەیەک بەرپرسی دیکە ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون.

ستایشکردنی ڕۆڵی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان


زەیدی ستایشی ڕۆڵی کۆمیسیۆنی کردووە بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنەکانی پێشوو، کە بە هەڵبژاردنی پاک و بێگەرد ناوی بردوون، داوایکرد لەکارەکانی داهاتوودا بە هەمان ڕۆحییەتەوە بەردەوام بن و ئامادەکاریی پێشوەختە بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتوو ئەنجامبدەن.

جەختکردنەوە لە پێویستی پاراستنی دەنگی هاوڵاتیان


سەرۆکوەزیرانی عێراق جەختی لە پێویستی پاراستنی دەنگی هاوڵاتییان کردەوە، چونکە گوزارشت لە داهاتوویان دەکات و دەڵێت، ئەوەی دەنگی هەبێت خاوەنی داهاتووە، جەختیش لە پێویستی دابینکردنی سەرجەم پێداویستییەکان دەکاتەوە، کە گرەنتی ئەوەبکات هاوڵاتییان مافی خۆیان لە هەڵبژاردن بە شەفافییەت و ئاسانی بەکاربهێنن.


پشتبەستن بە کارتی نیشتمانی


زەیدی داوایکرد لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا تەنیا پشت بە کارتی نیشتمانی ببەسترێت، داوای لە وەزارەتی ناوخۆش کرد، تەواوی ئەو داتایانەی کۆمیسیۆنی پێویستیەتی دابینیبکەن.

سەرۆکوەزیرانی عێراق جەختلەوە دەکاتەوە، بەکارهێنانی کارتی نیشتمانی لە پڕۆسەی دەنگدان، دەبێتە ئاسانکاریی بۆ هاوڵاتییان و بەهێزبوونی داتاکانی هەڵبژاردن.
گفتوگۆ لەسەر پێداویستییە هونەرییەکانی هەڵبژاردن


هەر لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر پێداویستییە هونەریی و کاڕگێڕییەکان کراوە، بۆ بەکارهێنانی کارتی نیشتمانی لە هەڵبژاردنەکان داهاتوو، بە هەماهەنگی نێوان وەزارەتی ناوخۆ و کۆمیسیۆن، کە گرەنتی ئامادەکاریی پێویست بکات لەکاتی دیاریکراودا.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *