لە سلێمانی یەكەمین كۆنفرانسی نێودەوڵەتی شێرپەنجە بەڕێوەدەچێت

یەكەمین كۆنفرانسی نێودەوڵەتی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی هیوا، بەبەشداری زیاتر لە 200 شارەزا، پزیشك، توێژەر و سەركردەی چاودێری تەندروستی و پســـپۆڕی نێودەوڵەتی بەڕێوەدەچێت و ئامانجیش لە کۆنفرانسەکە بۆ هۆشیاری گشتیی و چارەسەرکردنی نەخۆشییەکەیە.
بەپێی بانگهێشتانەمەیەکی نەخۆشخانەی هیوا کە ئاڕاستەی کەناڵەکانی راگەیاندنی کردووە، یەكەمین كۆنفرانســـی نێودەوڵەتی شـــێرپەنجە لە نەخۆشخانەی هیوا بڕیاربەدەســـتانی بواری شـــێرپەنجە لە سەرتاســـەری عیراق، هەرێمی كوردستان و سلێمانی كۆدەكاتەوە، شانبەشانی دەیان پســـپۆڕی نێودەوڵەتی، بە بەشداری زیاتر لە 200 شارەزا، پزیشك، توێژەر و سەركردەی چاودێری تەندروستی.
نەخۆشخانەکە، ئاماژەی بەوەشکردووە: کۆنفرانسەکە لە رۆژانی 4 و 5ی2ی2027 لە شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت.
کۆنفرانسەکە، تیشک دەخانە سەر خۆپاراستن لەشـــێرپەنجە، دەستنیشانكردنی پێشـــوەختە، چارەســـەر و توێژینەوە، ئەمە جگە لەوەی سلێمانی وەك ســـەنتەرێكی گەشەســـەندوو بۆ پەرەپێدانی پزیشـــكی و هاوكاریـــی نێودەوڵەتی لە چاودێری شێرپەنجە دەناسرێنرێت.




