بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

جێگری سەرۆکی هەرێم لەگەڵ کونسوڵی گشتیی نوێی ئەڵمانیا کۆبووەوە

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا و کریستیان ئۆلکفە

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا

ئەمڕۆ سێشەممە 25ى8ى2026 شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازییکرد لە کریستیان ئۆلکفە، کونسوڵی گشتیی نوێی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان.

لە کۆبوونەوەکەدا جێگری سەرۆکی هەرێم، بەخێرهاتن و پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە کریستیان ئۆلکفە، وەک کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست، هەروەها پاڵپشتی هەرێمی کوردستانی بۆ زیاتر پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان ئەڵمانیا و هەرێمی کوردستان، دووپات کردەوە.

لای خۆیەوە کریستیان ئۆلکفە، کونسوڵی گشتیی نوێى ئەڵمانیا، وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵیی خۆی بە ئەرکە نوێیەکەی لە هەرێمی کوردستان، جەختی لە گرنگیی بەردەواميی پەیوەندییە دیپلۆماسی و هەماهەنگییە مرۆییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا، کردەوە.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *