بەركەوتووانی چەكی كیمیای ئاگادار دەكرێنەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەڵەبەجە سەرجەم بەركەوتووانی چەكی كیمیای ئاگادار دەكاتەوە كە ئەوانەی تا ئێستە مووچەیان نییە سەردانیان بكەن.
ئەمڕۆ دووشەم 24ـی ئاب، لە راگەیەندراوێكی بەرشێوەبەرایەتی گشتی شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەڵەبجە هاتووە، ئاگاداری ئەو كەسانە دەكەین بەركەوتەی چەكی كیمیاوین و مووچەی بەركەوتەیان نییە و ناوی نییە ، لەماوەی 10 رۆژدا سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شەهیدانی هەڵەبجە بكەن بۆ پڕكردنەوەی فۆڕمی تایبەت بە بەركەوتەی چەكی كیمیاوی .
ئاماژە بەوەشكراوە، تكایە هەركەس بەركەوتەی چەكی كیمیاویە و مووچەی نییە ، یان كەسێك دەناسێت بەركەوتەی چەكی كیمیاویە ئاگاداری بكاتەوە بۆئەوەی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شەهیدانی هەڵەبجە بكات بۆ پڕكردنەوەی فۆڕمەكە ، تاوەكو كەس مافی نەفەوتێت .
تێبینی :
1- هەر بەڕێزێك بەركەوتەی چەكی كیمیاوی بێت و مووچەی نەبێت، دەتوانێت فۆڕمەكە پڕكاتەوە .
2- دەبێت خودی كەسەكە یان كەسی یەكەمی فۆڕمەكە وەرگرێت و پڕی كاتەوە .
3- ئەمە دواین دەرفەتە هەركەس لەو ماوەیەدا سەردان نەكات و فۆڕم پڕنەكاتەوە ، مافی دەفەوتێت ، چوونكە ئەو لیژنە پزیشكیە دروستكراوە بۆ پشكنینی بەركەوتوان دواین لیژنە دەبێت .
4- ئەو كەسەی فۆڕمەكە وەردەگرێت كارتی نیشتمانی لەگەڵ خۆی بهێنێت .



