خوێندنی باڵا: یەكی ئەیلوول دەوامی زانكۆیە

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای گەیاند كە لە یەكی ئەیلوول بە دواوە دەوامی زانكۆكان دەست پێ دەكاتەوە.
وەزارەتەكە ئەمڕۆ لە راگەیەنراوێكدا ئاشكرای كرد، ئامادەكارییەكان بۆ پێشوازیكردن لە ساڵی نوێی خوێندن دەستی پێ كردووە و پڕۆسەی خوێندن لە زانكۆ و پەیمانگەكانی هەرێمی كوردستان لە یەكی ئەیلوول بەدواوە بەپێی رۆژمێری زانكۆیی زانكۆكان، بەپلان و بەرنامەی گونجاو دەست پێ دەكاتەوە.
پێشتر “وشە” ئەوەی بڵاو كردبووەوە كە هەر زانكۆیە و بە گوێرەی پلان بۆ دانرا و خوێندن دەسپێ دەكاتەوە، بەڵام دوای ئەو وادەیە قوتابیانی دەرەوەی شار دەتوانن بەشەنەخۆییەكانیان وەربگرن و خۆیان رێكبخەنەوە.



