بەهمەن عەبدوڵا: پێشنیازمان کردووە شێوازى پارەدان لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ بکرێت بەئەلیکترۆنى
- بەهمەن عەبدوڵا: ڕەزامەندى دراوە لەسەر چالاککردنى بەشى دەرهێنانى مۆڵەت لە شار و شارۆچکەکان
- بەهمەن عەبدوڵا: داشکاندنى %20 بۆ سزاکانى هاتوچۆ بەردەوامە
- بەهمەن عەبدوڵا :لە ئێستادا زۆربەى کارەکانى بەڕێوبەرایەتیى هاتوچۆ بە ئەلیکترۆنى کراون
بەهمەن عەبدوڵا، گوتەبێژى بەڕێوەبەرایەتیى هاتوچۆى سلێمانى لەمیانى بەشداریکردنى لە بوڵتنى هەواڵەکانى کەناڵ8، ڕایگەیاند، بەڕێوەبەرایەتییەکەیان خزمەتگوزارییە و دروستبوونى قەرەباڵغى و گلەیى هاونیشتمانی ئاساییە و گلەییەکانیان دەکەنە پێشنیاز بۆ ئەوەى کارى لەسەر بکەن لە داهاتوودا.
ڕاشیگەیاند، جگە لە دەوامى فەرمى کارمەندەکانیان، بەشەو و ڕۆژ لەسەر شەقامەکانن بۆ ڕێکخستنى هاتوچۆ و کەمکردنەوەى قەرەباڵغیى سەر شەقامەکان، دەشڵێت، لەگەڵ وەزارەتى ناوخۆ هەماهەنگییان هەیە و ئەو ڕێنماییانەى دەردەچن لە ڕێگەى وەزارەتەکەوە، لاى خۆیان جێبەجێیدەکەن، وەک ڕێنماییەکانى دەرهێنانى مۆڵەتى شۆفێرى و هاوردەکردنى ئۆتۆمبێل





