بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

فالح فەیاز: سەدان ملیار دۆلار بۆ شێواندنی وێنە و گۆڕینی ناسنامەی عێراقییەکان خەرجکراوە

پووختەی هەواڵەکە:

  • فالح فەیاز :سەرکردەکان کە لە جەنگەکاندا ڕۆحی خۆیان دەبەخشن، کارێکی زۆر گەورە و کەمبینراوە.
  • فالح فەیاز : گەلی عێراق لەڕێگەی مەرجەعییەتی سیستانییەوە گوزارشتیان لە ڕەسەنایەتی خۆیان کرد

سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی ڕایگەیاند، هێزەکانیان لە قوربانیدان و جیهاد بەردەوام دەبێت، دەشڵێت، لایەن هەبووە سەدان ملیار دۆلاری بۆ شێواندنی وێنە و گۆڕینی ناسنامەی عێراقییەکان خەرجکردووە.


لە ڕێوڕەسمی چلەی ناشتنی تەرمی خامنەیی



فالح فەیاز، لە ڕێوڕەسمی چلەی ناشتنی تەرمی عەلی خامنەیی وتارێکی پێشکەشکرد و ڕایگەیاند، سەرکردەکان کە لە جەنگەکاندا ڕۆحی خۆیان دەبەخشن، کارێکی زۆر گەورە و کەمبینراوە.

گوزارشکردن لە ڕەسانەیەتی 


سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی عێراق ڕایگەیاند، سەدان ملیار دۆلار بۆ شێواندنی وێنەی عێراقییەکان و گۆڕینی ناسنامەیان خەرجکراوە، بەڵام گەلی عێراق لەڕێگەی مەرجەعییەتی سیستانییەوە گوزارشتیان لە ڕەسەنایەتی خۆیان کرد و ڕێوڕەسمی ماڵئاواییان لە تەرمی خامنەیی ڕێکخست.

فالح فەیاز دەشڵێت، حەشدی شەعبی لەسەر بەرنامەی قوربانیدان و جیهاد و بەرزکردنەوەی وشە و باوەڕی نەتەوە بەردەوام دەبێت و پابەندبوونی خۆیانی بە بەرگریکردن و قوربانیدان و بەردەوامبوون لەسەر ئەو ڕێگەیە دووبارە کردەوە

Screenshot
زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *