بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

ئاگادارییەک لە وەزارەتی کارەباوە؛ جیاوازیی قەرزی کۆن و پسووڵەی مانگانە ئاشکرا کرا

وەزارەتی کارەبا ڕوونکردنەوەیەکی تایبەتی سەبارەت بە دەنگۆی داشکاندنی قەرزی کارەبا بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە ئەم بڕیارە تەنیا بۆ ئەو قەرزانەیە کە هاوبەشانی کارەبا لەسەریان مابوو پێش ئەوەی «پڕۆژەی ڕووناکی» بگاتە ناوچەکانیان.
لە ئاگادارییەکەدا جەختکراوەتەوە کە پسووڵەی مانگانە هیچ جۆرە داشکاندنێک ناگرێتەوە، بەشداربووان پێویستە لە ماوەی ٥٠ ڕۆژدا لە دوای دەرچوونی پسووڵەکە، تێچووەکەی بە شێوەیەکی ئاسایی بپەڕێنن.
هاوکات وەزارەتی کارەبا ئاماژەی بەوە داوە کە تەنیا کەمتر لە ٢٠ ڕۆژ ماوە بۆ کۆتاییهاتنی وادەی داشکاندنی سەر قەرزە کۆنەکان، بۆیە هانی هەموو هاوبەشانی کارەبا دەدات پەلە بکەن لە دانەوەی قەرزەکانیان تاوەکو لە بریاری داشکاندنەکە سوودمەندبن

Screenshot
زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *