هەناردەکردنی نەوتی عیراق لە گەرووی هورمزەوە دەستیپێکردووە
دواجار ئێران بڕیاریدا رێگە بە عیراق بدات نەوتەکەی لە گەرووی هورمزەوە هەناردە بکات و دوێنێ کەشتییەکان دەستیانکرد بە گواستنەوەی، بەڵام بڕێکی دیاریکراوە و کراوە نابێت.
ئاژانسی هەواڵی ئێران «ئیرنا» بڵاویکردەوە، تاران رێگەی بە ژمارەیەك کەشتیی نەوتگوێزەرەوەی عیراق داوە بە گەرووی هورمزدا تێپەڕن، ئەوەش دوای ئەوەی بەغدا لە رێگەی چەند کەناڵێکی جیاوازەوە چەند جارێك داوای ئەو رێگەپێدانەی کردووە.
سەرۆک کومار:
ئاسانکارییەک بۆ عیراق کراوە
بەگوێرەی ئاژانسەکە، وەرگرتنی مۆڵەتی تایبەتی بۆ نەوتگوێزەرەوەکانی عیراق یەکێك بووە لە داواکارییە سەرەکییەکانی بەغدا لەکاتی سەردانەکەی محەمەد باقر قالیباف سەرۆکی پەرلەمانی ئێران بۆ عیراق.
لەم بارەیەوە دوێنێ، نزار ئامێدی سەرۆك کۆماری عیراق ئاماژەی بەوە کرد، لە گەرووی هورمزدا ئاسانکارییەك هەیە بۆ هەندێك لەو کەشتییانەی نەوتی عیراقیان بارکردووە. سەرۆك کۆمار لە هەشتەمین کۆنفرانسی دیالۆگی بەغدادا دووپاتیکردەوە، عیراق لە هەموو وڵاتان زیاتر کاریگەریی ئەو جەنگەی نێوان ئەمریکا و ئێرانی بەرکەوتووە. بە لەبەرچاوگرتنی وابەستەیی ئابووری و پشتبەستنی تەواوەتیی عیراق بە نەوت، لە ئەگەری بەردەوامبوونی پەرەسەندنی دۆخەکەدا، ئەوا عیراق لە دوای ئێرانەوە یەکێك دەبێت لەو وڵاتانەی زۆرترین زیانی بەردەکەوێت، وتیشی: کێشەی گواستنەوەی نەوتمان هەیە، چونکە کەشتیی گواستنەوەی نیشتمانیمان نییە، ئاماژەی بەوەشکرد کە گەرووی هورمز کاریگەریی لەسەر هەموو جیهان هەیە، نەك تەنیا لەسەر عیراق. ئەوەشی ئاشکراکرد، قەبارەی ئەو زیانەی بەر عیراق کەوتووە لە ئەنجامی بارگرژییەکانی گەرووی هورمزەوە، بە محەمەد باقر قالیباف سەرۆکی پەرلەمانی ئێرانی راگەیاندووە.
ترەمپ: گەرووی هورمز
بە خاکی ئەمریکا دەزانم
لەلایەن خۆیەوە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە گەرووی هورمز رایگەیاند، کۆنترۆڵی تەواویان بەسەریدا هەیە و ئەوەش مانای ئەوەیە ناوچەیەکی بەرفراوانی وشکانییان کۆنترۆڵکردووە. ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا گەرووی هورمز بە خاکی ئەمریکا دەزانێت. هەروەها ترەمپ پێیوایە ئێران ئامادەنییە رێککەوتنێکی گونجاو ئیمزابکات، بۆیە واشنتۆنیش چاودێریی دۆخەکە دەکات.
جەنگی ئابووری،
پێشێلکردنی یاسای نێودەوڵەتییە
هەردوێنێ ئێران دووپاتیکردەوە؛ جەنگی ئابووریی، کە ئەمریکا لە دژی ئێران پلانی بۆ دادەڕێژێت، پێشێلکردنی یاسای نێودەوڵەتییە. ئیسماعیل بەقائی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە هەژماری خۆی لە تۆڕی «ئێکس» رایگەیاند: بانکەکان، یان کۆمپانیاکان، یاخود فڕۆکەخانەکان، کە دەکەونە ژێر دەسەڵاتی ئاسایی تایبەتی وڵاتێکەوە، نابێت لەلایەن وڵاتانی دیکەوە ناچاربکرێن واز لە بازرگانیی ئاسایی بهێنن لەگەڵ وڵاتی سێیەم.
ئێران هۆشداریی دەدات
باس لەوەش دەکات؛ گوشاری ئابووری بە ئامانجی ناچارکردنی دەوڵەتێکی خاوەن سەروەریی بۆ گۆڕینی بژاردە سیاسییە رەواکانی، کردەوەیەکی نایاساییە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا. ئاماژەی بەوەشکرد ئەمجۆرە «گەمارۆ لاوەکییانە» پێشێلکردنی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکانە.
ئیسماعیل بەقائی ئاماژەی بەوەشکرد، پلانەکەی ترەمپ لەگەڵ گەمارۆدانی دەریایی ئەمریکا بۆ سەر بەندەرەکانی ئێران، سەروەریی وڵاتانی دیکە دەکاتە بابەتێکی کاتیی و مەرجدار و بە ئارەزووی هێزێکی دیکە هەڵدەوەشێنرێتەوە. هەروەك هۆشداریی دا لەوەی ئەو رێوشوێنانە هەڕەشەن بۆ گەڕانەوە بۆ کۆلۆنیالیزمی هەمەلایەنی نەریتی




