داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
ماڵپەڕی شەفافیەت داهاتی نانەوتیی هەفتەیەکی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و راپەڕینی بڵاوکردەوە کە گەیشتووەتە زیاتر لە 7 ملیار دینار.
بەپێی ئامارەکان، لە 15 بۆ 21ـی ئابی 2026، بڕی 7 ملیار و 178 ملیۆن و 790 هەزار دینار کۆکراوەتەوە، کە %82ی نەختینە و %18ی بە چەک بووە.
پڕۆژەی شەفافیەت لەسەر راسپاردەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران بۆ چاودێریکردنی داهات و خەرجییەکان دامەزراوە و رۆژانە زانیارییەکان نوێ دەکاتەوە




