لە شاخی ئەزمڕ ئاگر کەوتەوە
- فەرهاد ساڵح قایمقامی شارباژێڕ: ئاگرەکە بەهۆی شۆرتی کارەباوە بووە
- فەرهاد ساڵح: بەهۆی مینەوە کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە خاوبووەتەوە
ئاگر لە شاخی ئەزمڕ لە دیوی شارەدێی سیتەک کەوتەوە و تیمەکان سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن، وەک قایمقامی شارباژێڕ دەڵێت، بای بەهێز و بوونی مین ئەرکی تیمەکانی قورس کردووە.
ئاگرەکە لای گوندەکانی خەمزە و قولەڕەش کەوتووەتەوە، ئاگرەکە لای گوندەکانی خەمزە و قولەڕەش کەوتووەتەوە، حەوت تیمی بەرگریی شارستانی سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن.
فەرهاد ساڵح، قایمقامی شارباژێر بە کە، ئاگرەکە بەهۆی شۆرتی کارەباوە بووە، تەلی یەکێک لە ستوونەکانی گواستنەوەی کارەبا پچڕاوە و ئاگرەکەی دروستکردووە.
هۆکارەکانی زەحمەتی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە
- بوونی کێڵگەی مین کۆنترۆڵکردنەکەی خاوبووەتەوە
- هەڵکری بای بەهێز ئەرکی تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەی زەحمەت کردووە
قایمقامی شارباژێڕ ئەوەشی ئاشکرا کرد، بەهۆی بوونی کێڵگەی مینەوە، کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە خاوبووەتەوە، چاوەڕوانن ئاگرەکە کێڵگەی مینەکە تێپەڕنێت و تیمەکانی بەرگریی شارستانیی بتوانن کۆنتڕۆڵی بکەن.
هەڵکردنی بای بەهێز ئەرکی تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەی زەحمەتکردووە
هەر لەبارەی ئاگرەکە، بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سلێمانی لە ڕاگەیێنراوێکدا دەڵێت، بایەکی بەهێز و وشک و زۆریی پووش و پاوان، ئەرکی تیمەکانیانی قورستر کردووە، جەختلەوە دەکاتەوە، بەوپەڕی لێهاتوویی و ورەبەرزییەوە سەرقاڵی خنکاندنی بڵێسەکانن




