ترەمپ: ئەمڕۆ توندترین رێکاری ئابوری رادەگەیەنم

دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند: تاران دەرفەتی گەیشتن بە رێککەوتنی لەگەڵ وڵاتەکەی لەدەستداوەو واشنتۆن دەستپێکردنی جەنگێکی ئابوری و سەپاندنی گۆشەگیرییەکی بێپێشینەی بەسەر ئێراندا دەستپێکردووە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی سۆشیاڵ تروس رایگەیاندووە: دەرفەتێکی گەورەمان بەخشیوە بە ئێران بۆ ئەوەی بگەنە رێککەوتن، بەڵام تاران سودی لەو دەرفەتە وەرنەگرت و ئەمڕۆ توندترین رێکاری ئابوری لە مێژوودا ڕادەگەیەنم کە تا ئێستا دژی هیچ وڵاتێک نەگیراوەتەبەر.
سەرۆکی ئەمریکا جەختیشی کردەوە، ئەو رێکارە نوێیانە بریتیین لە جەنگێکی ئابوری و سەپاندنی گۆشەگیری لەسەر ئاستێک کە پێشتر وێنەی نەبووە، ئاماژەی بەوەشکرد توانا سەربازییەکانی ئێران بەر زەبری گەورە کەوتوون و ئابوری وڵاتەکەش لە بارودۆخێکی سەختدایە.
هاوکات ترەمپ هۆشداری توندی دایە ئەو وڵاتانەی هاوکاری تاران دەکەن و رایگەیاند، هەر وڵاتێک رێگە بات دامەزراوە داراییەکانی، کۆمپانیاکانی، فڕۆکەخانەکانی یان لایەنە حکومییەکانی هاوکاریی خزمەتگوزاری بۆ ئێران دابین بکەن، رووبەڕووی لێکەوتەی ئابوری زۆر قورس دەبنەوە.




