بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

بۆردی راگەیاندن ئامادەكاریی بۆ كردنەوەی گەورەترین پێشانگای نێودەوڵەتی كتێب دەكات

ئامادەكاری بۆ كردنەوەی گەورەترین پێشانگای نێودەوڵەتیی كتێب لە سلێمانی دەكرێت، لەو چوارچێوەیەشدا، لەتیف نێرۆیی لێپرسراوی بۆردی ڕاگەیاندنی یەكێتی پێشوازیی لەبەرپرسانی وەزارەتی ڕۆشنبیری و تیمی ڕێكخستنی پێشانگاكە كرد.

لە پێناو ئامادەكاری بۆ كردنەوەی گەورەترین پێشانگای كتێب لە شاری سلێمانی، ئەمڕۆ 16ی 8ی 2026، لەتیف نێرۆیی، لێپرسراوی بۆردی ڕاگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لەگەڵ ژمارەیەك لە هەڤاڵانی بۆردی ڕاگەیاندن، پێشوازیی كرد لە هەریەكە لە ئەریوان سیوەیلی بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوكردنەوەی سلێمانی و نوێنەری وەزارەتی ڕۆشنبیری، و حەسەن ڕەحیم لێپرسراوی پێشانگای نێودەوڵەتیی سلێمانی، لەگەڵ تیمی ڕێكخستنی پێشانگاكە.

بڕیارە لە داهاتوویەكی نزیكدا ئەم پێشانگایە نێودەوڵەتییە گەورەیە بۆ كتێب لە شاری سلێمانی بكرێتەوە و لەم كۆبوونەوەیەشدا گفتوگۆ لەبارەی چۆنیەتیی باشتر بەڕێوەچوون و سەركەوتنی كارەكانی پێشانگاكە كرا.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *