ئاسۆ مامەند بۆ نوێنەرانی کەرکوک: زیاتر خزمەتی هاووڵاتییان بکەن و لە گیروگرفتەکانیان بکۆڵنەوە

ئەمڕۆ دوو شەممە 17-8-2026 ئاسۆ مامەند سەرپەرشتیاری کەرکوک-سەڵاحەدینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە شاری کەرکوک، لە گەڵ نوێنەرانی کەرکوک لە پەرلەمانی عیراق کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا ئاسۆ مامەند نوێنەرانی کەرکوکی راسپارد بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان خزمەتی زیاتری هاووڵاتییانی خۆشەویستی پارێزگای کەرکوک و دانیشتوانی ناوچە جێناکۆکەکان بکەن و زیاتر لە گیروگرفتەکانیان بکۆڵنەوە.





