دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو ئاراستەی نووسینگەی مەسرور بارزانی و پیرمام کران
- دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو نووسینگەی تایبەتی سەرۆکوەزیران و شوێنی حەوانەی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستنیان کردە ئامانج.
- هێرشەکە کاتژمێر 00:28ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە سنوورەکانی ئێرانەوە ئەنجامدراوە.
- دژەتیرۆری کوردستان جۆری درۆنەکانی بە (حەدید-110) دیاریکردووە.
- هێرشەکە لە سنووری قەزای پیرمام بووە و هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 00:28، ئاسمانی پیرمام بە دوو درۆنی بۆمبڕێژکراوی جۆری (حەدید-110) بەزێنراوە. درۆنەکان لە دیوی سنوورەکانی ئێرانەوە ئاراستەی نووسینگەی تایبەتی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و شوێنی حەوانەوەی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستن کراون. هەرچەندە هێرشەکە ئامانجی هەستیاری پێکاوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە.
دژەتیرۆری کوردستان لەبارەی هێرشەکە ڕایگەیاند:
- دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو لە جۆری (حەدید-110) لە هێرشەکەدا بەکارهێنراون.
- درۆنەکان لە دیوی سنووری وڵاتی ئێرانەوە ئاراستە کراون.
- ئامانجی هێرشەکە نووسینگەی تایبەتی سەرۆکوەزیران و شوێنی حەوانەوەی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستن بووە لە پیرمام.
- ئەم دەستدرێژییە بە توندی سەرکۆنە دەکرێت و بەهیچ شێوەیەک مایەی قبووڵکردن نییە.
تەواوی بەرپرسیارێتیی لێکەوتەکانی ئەم هێرشە لە ئەستۆی ئەنجامدەرانیدایە.
بارودۆخی ئەمنی و لێکەوتەکان:
ئەم هێرشە درۆنییە لە کاتێکدایە کە ناوچەکە بە دۆخێکی ئەمنی هەستیاردا تێدەپەڕێت. دژەتیرۆری کوردستان جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئەم جۆرە کارانە هەڕەشەن بۆ سەر سەقامگیریی هەرێمی کوردستان




