بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

هادى عامرى: دۆسیەى کۆکردنەوەى چەک پرسێکی تەواو عێراقییە

هادى عامرى، ئەمیندارى گشتیی ڕێکخراوى بەدر ڕایگەیاندووە، دۆسیەى کۆکردنەوەى چەک لە دەستى دەوڵەتدا پرسێکی تەواو عێراقییە و داوا لە لایەنەکان دەکات خۆیان لە گرژى بەدوور بگرن.


ڕاگەیێنراوی ئەمنینداری گشتیی ڕێکخراوی بەدر


هادى عامرى، ئەمیندارى گشتیی ڕێکخراوى بەدر ڕاگەیێنراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا داواى لە هەموو لایەنەکان کرد پەنا ببەنە بەر زمانى دیالۆگ و میانڕەوى و هێمنکردنەوەى دۆخەکە و خۆیان لە هەڵوێستى توند بەدوور بگرن.

دیارترین داواکانی عامری

  • پەرۆش بوون بۆ پاراستنی دەستبەرکردنی ئاسایشی گشتگیر
  • دەستبەردار بوون لە زمانی زبری بێ پاساو
  • خۆبەدوورگرتن لە هەڵسەنگاندنی هەڵە و کەموکوردتیی لێکدانەوەکان
  • مامەڵەکردن بە ڕۆحێکی بەرپرسیارێتیی نیشتمانیی تا دەرفەت نەدرێتە لایەنی دەرەکی


عامرى داواشى کرد، هەمووان بەرژەوەندیی نیشتمانی بخەنە سەروو هەموو شتێکەوە و پەرۆش بن بۆ پاراستنی دەستەبەرکردنی ئاسایشی گشتگیر بۆ گەلەکەمان.

متمانە و نیازپاکی بە سەرۆکوەزیران و پیاوانی مقاوەمە


جەختیشى لەسەر ئەوە کردەوە، متمانەیەکی تەواوی بە نیازپاکی سەرۆکوەزیران و پیاوانی مقاوەمە هەیە بۆ هەڵگرتنی بەرپرسیارێتییە ئەخلاقی و نیشتمانییەکانیان.


دەستبەرداربوون لە بەکارهێنانی زمانی زبر


داواشى لە لایەنەکان کرد، واز لە زمانى توندى بێ پاساو لە هەندێک ڕاگەیێنراو و لێدوانى میدیایدا بهێنن و خۆیان لە هەڵسەنگاندنى هەڵە و کەموکورتیى لێکدانەوەکان بپارێزن.


مامەڵەکردنی بەرپرسیارانە لەگەڵ پرسی کۆکردنەوەی چەک


دەشڵێت، هیوادارین هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان بە پرسی کۆکردنەوەى چەک لە دەستی دەوڵەت بە ڕۆحێکی بەرپرسیارێتیی نیشتمانییەوە مامەڵە بکەن و دەرفەت نەدەنە لایەنە دەرەکییەکان بۆ سەپاندنی هەژموونی خۆیان و دەستبەسەرداگرتنی بڕیاری ئەمنی، سیاسی و ئابووریی عێراق.

جەختیش لەسەر ئەوە دەکاتەوە، ئەم دۆسیەیە نیشتمانییە و هەر بڕیارێک دەربارەی بدرێت دەبێت عێراقی بێت و عێراقییەکان خۆیان توانای بەڕێوەبردنی ئەم پرسەیان هەیە بە لێهاتووییەکی بەرزەوە.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *